ئه‌مڕۆ له یارییه‌كانی گه‌ڕی 14ی پرێمه‌رلیگی ئینگلته‌را، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئارسیناڵ ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كانی گه‌ڕی 14 رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌هێزی به‌خۆیه‌وه بینی، كه شه‌وی رابردوو كۆمه‌ڵێك یاریی به‌ڕێوه‌چوون.
ئه‌مشه‌ویش دوو یاریی تر ده‌كرێن، كه به‌هێزترینیان دیداری نێوان مانچێسته‌ر یونایتد و ئارسیناڵه، كه له یاریگه‌ی ئۆڵترافۆرد له مانچێسته‌ر ده‌كرێت.
مان یونایتد له پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندییه و 18 خاڵی هه‌یه، له به‌رانبه‌ردا ئارسیناڵ ماوه‌یه‌كه ئاستی به‌رز بووه‌ته‌وه و ئێسته له پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندییه به 23 خاڵ.
چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت یاریی ئه‌مڕۆی نێوان هه‌ردوو تیپ به‌هێز بێت، هه‌رچه‌نده مانچێسته‌ر بارودۆخی باش نییه و دوو رۆژ پێش ئێسته راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی رالف رانگنیكی وه‌ك راهێنه‌ری نوێی تیپه‌كه ده‌ستنیشان كردووه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی تۆری بی بی سی، راهێنه‌ری نوێ له یاریی یه‌كشه‌می داهاتووه‌وه سه‌رپه‌رشتیی تیپه‌كه ده‌كات.
مانچێسته‌ر له 8 یاریی رابردوودا ته‌نیا یه‌ك بردنه‌وه‌ی له پرێمه‌رلیگ تۆمار كردووه.
تۆڕی بی بی سی له ئامارێكدا باسی ئه‌وه‌ی كردووه، مانچێسته‌ر یونایتد له مێژووی خۆیدا یه‌كه‌مجاره له 6 یاریی رابردوویدا له‌گه‌ڵ ئارسیناڵ، بردنه‌وه‌ی تۆمار نه‌كردووه.
ئارسیناڵ له‌گه‌ڵ میگێل ئارتێتای راهێنه‌ر، رۆژانی سه‌ختی تێپه‌ڕاندووه و ئێسته بارودۆخی باشه، به جۆرێك له 10 یاریی رابردوودا 7 بردنه‌وه، 2 یه‌كسانبوون و 1 دۆڕانی هه‌بووه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
تۆتێنهام – برینتفۆرد 22:30
مانچێسته‌ر یونایتد – ئارسیناڵ 23:15.