وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕێی خشته‌یه‌كه‌وه بڕیارێكی له‌باره‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌ركرد.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه له ڕێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی هه‌رێمه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه، بڕیارێكی نوێی ده‌ركردوه بۆ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له‌پۆلیسی چواری پیاده‌وه بۆ ڕێپێدراوی هه‌شت.
له خشته‌كه‌دا، ساڵی خزمه‌ت و بڕوانامه كراوه‌ته پێوه‌ری سه‌ره‌كی بۆ پله به‌رزكردنه‌وه، كه به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" زۆرێك له كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ناوخۆ له‌و خشته‌یه سوودمه‌ند ده‌بن و پله‌یان به‌رزده‌كرێته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له چه‌ند رۆژی رابردوو بڕیارێكی له‌باره‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌رچووه و ده‌یان ئه‌فسه‌ر پله‌كانیان به‌رز كرایه‌وه.