چیرۆكی ئەڤین لە زاخۆ دەستی پێ‌ كرد و لە نەخۆشخانەیەكی پۆڵەندا كۆتایی هات

:: AM:09:12:04/12/2021 ‌
ئەڤین عیرفان ئەو ژنە زاخۆییە بوو كە خاوەنی پێنج منداڵ بوو، هاوشێوەی هەر هاووڵاتییەكی تر رێی نێوان بیلاڕووسیا بۆ پۆڵەندای هەڵبژارد تا بگات بە ئەوروپا، بەڵام چیرۆكی ژیانی لە نەخۆشخانەیەكی پۆڵەندا كۆتایی هات.

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژنێكی دووگیانی باشووری كوردستان لە سنووری نێوان پۆڵەندا - بیلاڕووسیا بەهۆی سەرماوە منداڵەكەی سكی لەبارچوو و ژیانی خۆیشی كەوتە مەترسییەوە، دوای مانەوەی بۆ چەند ڕۆژێك لە نەخۆشخانەیەكی پۆڵەندا، ئەمشەو گیانی لە دەست دا.

ژنەكە خەڵكی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە، ناوی ئەڤین عیرفان زاهیر /40 ساڵ/ـە، دایكی پێنج منداڵ بووە، بەهۆی سەرماوە خۆی و منداڵەكەی سكی گیانیان لە دەست دا.

شەوی ڕابردوو بنەماڵەی ئەڤین لەلایەن نەخۆشخانەیەكی پۆڵەندا، ئاگادار كرانەوە كە كچەكەیان دوای مانەوەی بۆ 20 ڕۆژ، گیانی لە دەست داوە.

چیرۆكی ئەڤین هاوشێوە ئەو هاووڵاتییانەیە بە قسەی قاچاخچی فریوی خواردووە و لەسەر سنوورەكانی بیلاڕووسیا ئازارێكی زۆری چەشتووە.



وشە - رامیار جەواد