له خولی ئه‌ڵمانیا یاریی كلاسیكۆ و لووتكه‌ی ئاگرین له نێوان دوو جه‌مسه‌ره گه‌وره‌كه‌ی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام ده‌درێت و ململانێیه‌كه له‌سه‌ر پله‌ی یه‌كه‌مه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری كانوونی دووه‌م، له یاریی كلاسیكۆی ئه‌ڵمانیا، كه به "دێر كلاسیكێر" ناسراوه، هه‌ردوو یانه‌ی بایرن میونشنی پێشه‌نگ و بۆروسیا دۆرتموندی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
یارییه‌كه له یاریگه‌ی سیگناڵ ئیدونا پارك له دۆرتموند ده‌كرێت، له كاتێكیشدایه، كه بایرن به 31 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌مه و دۆرتموند به 30 خاڵ له پله‌ی دووه‌مه.
ئه‌مڕۆ هه‌لێكی باش كه‌وتووه‌ته پێش دۆرتموند پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی له باڤارییه‌كان وه‌ربگرێت، كاتێك له یاریگه‌ی خۆیدا یاریی ده‌كات.
هه‌روه‌ها جه‌ماوه‌ری دۆرتموند چاوه‌رێی تۆڵه له تیپه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، چونكه له شه‌ش یاریی رابردوودا له سه‌رجه‌م خوله‌كان، دۆرتموند نه‌یتوانیوه له بایرن بباته‌وه و هه‌ر شه‌ش یاریی پێ دۆڕاندووه.
یاریی نێوان هه‌ردوو یانه هه‌موو كات جێی بایه‌خه و یه‌كێكه له كلاسیكۆ به‌هێزه‌كانی جیهان.
هاوكات رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ته بۆ هه‌ردوو هێرشبه‌ره به‌هێزه‌كه‌ی خوله‌كه، رۆبێرت لێڤاندۆڤسكی له بایرن میونشن و ئێرلینگ هالاند له دۆرتموند.
پێكهاته‌ی پێشبینیكراو
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، هه‌ردوو تیپ به‌م پێكهاتانه یاریی بكه‌ن.
بۆروسیا دۆرتموند:
گۆڵپارێز: گریگۆر كۆبێل
به‌رگری: مۆنیێ، ئاكانجی، هامێلز، گێریرۆ
ناوه‌ڕاست: براندت، مه‌حموود داوود، ئیمرێ جان، ماركۆ رۆیس
هێرشبردن: هالاند و مالین.
بایرن میونشن:
گۆڵپارێز: نۆیه‌ر
به‌رگری: زولێ، ئۆپامیكانۆ، لوكاس هێرناندێز، ئه‌لفۆنزۆ ده‌یڤز
ناوه‌ڕاست: تۆلیسۆ، گۆرێتسكا، كۆمان، سانێ
هێرشبردن: لێڤاندۆڤسكی و موله‌ر.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مرۆی بۆندسلیگا:
ئه‌رمینیا بیلیفێڵد – كۆڵن 17:30
بایه‌رلیڤه‌ركوزن – گرۆیته‌ر فۆرت 17:30
ماینز – ڤۆڵفسبۆرگ 17:30
هۆفێنهایم – ئینتراخت فڕانكفۆرت 17:30
ئۆگسبۆرگ – بۆخوم 17:30
بۆروسیا دۆرتموند – بایرن میونشن 20:30.