هاوڕێیه‌كی نزیكی لیۆنێل مێسی ئاشكرای كردووه، یاریزانه ئه‌رجه‌نتینییه‌كه له كه‌شوهه‌وا و ژیان و یاریكردن له پاریس بێزاره.
لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی و یاریزانی ئاتلێتیكۆ مه‌درید، كه هاوڕێیه‌كی نزیكی مێسییه، بۆ تۆڕی TNT SPORTS ئاشكرای كردووه، مێسی له بارودۆخێكی نائاسایی له پاریس ژیان به‌ڕێ ده‌كات.
سوارێز ده‌ڵێت: "مێسی به ده‌ست یاریكردن له كه‌شوهه‌وای سارد و به‌فراویی پاریس ده‌ناڵێنێت و له بارودۆخێكی نائاساییدایه له فڕه‌نسا.
سوارێز ئاشكرای كردووه، ئێسته‌ش رۆژانه له‌گه‌ڵ مێسی پێوه‌ندییان هه‌یه و به‌یه‌كه‌وه قسه ده‌كه‌ن.
سوارێز و مێسی پێشتر له بارسێلۆنا به‌یه‌كه‌وه یارییان ده‌كرد.
له رۆژانی رابردووش، كاتێك مێسی خه‌ڵاتی بالۆن دۆری حه‌وته‌می وه‌رگرت، له ئاهه‌نگه‌كه‌دا له لایه‌ن سوارێزی هاوڕێیه‌وه خه‌ڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش كرا.