كۆمپانیای ئۆنه‌ر ڕای گه‌یاند، به‌هێزترین مۆبایلیان به‌رهه‌م هێناوه، ئه‌ویش ''Honor 60 Pro'' كه له‌ڕووی تایبه‌تمه‌ندی و هێزه‌وه شانبه‌شانی گالاكسی و ئایفۆن ڕكابه‌ری ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی ''
gadgets'' ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، مۆبایلی Honor 60 Pro یه‌كێك ده‌بێت له‌و به‌رهه‌مانه‌ی ئۆنه‌ر كه ده‌گاته لووتكه، چونكه له‌ڕووی به‌كارهێنانی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌وه كه بۆ دانراوه، ركابه‌ری به‌هێزترینه‌كان ده‌كات.
هۆنەری ڕکانەری سامسۆنگ و ئەپڵیش دەکات
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیه‌وه كۆمپانیای ئۆنه‌ر ئاشكرای كرد، شاشه‌كه‌ی 6.78 ئینجه، ڕامی 12 گێگابایته و میمۆری ناوه‌كیشی 256 گێگابایته به پرۆسێسه‌ری سناپ دراگۆنی 778G پله‌س، جگه له‌وه كامێراكه‌ی 108 مێگاپیكسڵه و كامێرای سێڵفیشی 50 مێگاپیكسڵه، به ئه‌ندرۆید 12 كار ده‌كات و پاترییه‌كه‌یشی 4500 میلی ئه‌مپێره، هه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی وایكردووه ركابه‌ری گالاكسی و ئایفۆن بكات.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه، ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا، ئه‌و خاوه‌ندارێتی ئۆنه‌ریش ده‌كات.