به‌بیانووی ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاوێك هه‌بووه، ژنێكی گه‌نج له‌لایه‌ن براكانییه‌وه به چه‌قۆ كوژراوه.
ژنه‌كه ناوی "سه‌حه‌ره" و ته‌مه‌نی /33/ ساڵه، له گوندی باوه‌ڕێزی سه‌ر به سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داده‌نیشت. رووداوی كوشتنه‌كه‌یشی هه‌ر له‌و گونده بووه كاتێك براكانی زانیویانه كه خوشكه‌كه‌یان پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاوێك هه‌یه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافی مرۆڤ، كوشته‌كه به چه‌قۆ ئه‌نجام دراوه و ئه‌وه‌یشی كوژراوه ناوی "سه‌حه‌ر ره‌زایی" بووه.
ئه‌و ژنه‌ی كوژراوه، دایكی دوو منداڵ بووه و هاوژینه‌كه‌ی دوو ساڵ پێش گیانی له‌ده‌ستداوه و هۆكاری كوشتنه‌كه‌یشی به‌بیانووی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پیاوێك پێوه‌ندی سۆزداری هه‌بووه. رێكخراوه‌كه باسی له‌وه كردووه كه هێشتا بكوژه‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه نه‌گیراون.
كوشتن له‌سه‌ر شه‌ره‌ف، جۆرێكی باوه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌ماوه‌ی رابردوو به‌پێی ئامارێكی تر 44 ژن به‌و تۆمه‌ته كوژراون.