فەیسبووك: "وشە" دوو ملیۆن بینەری هەیە

:: PM:06:19:04/12/2021 ‌
بەپێی داتایەكی كۆمپانیای فەیسبووك كە هەفتانە نوێ‌ دەبێتەوە، دەزگای ڕۆژنامەوانی "وشە" پێنجەم دەزگای میدیاییە لەسەر ئاستی كوردستان و یەكێكە لە كەناڵە پڕ بینەرەكان.

كۆمپانیای فەیسبووك، هەفتانە داتای پڕ خوێنەرترین دەزگاکانی راگەیاندن بڵاو دەكاتەوە، ماوەی زیاتر لە مانگێكە "وشە" لە ریزبەندی چوارەم و پێنجەمی دەزگاكانی كوردستاندا ماوەتەوە، لە دوا هەفتەدا کە ئەمڕۆ شەموو تۆمار کراوە، دوو ملیۆن كەس كاردانەوەی لەسەر بابەتەكانی "وشە" هەبووە.

"وشە" كە لەسەر بنەمای كاری رۆژنامەوانی و بیروبۆچوونی جیاواز، كار دەكات
لە ریزبەندییەكەدا، ئەو دەزگایانەی تر كە لە پێشی "وشە"ن، دەزگای سەتەلایتین و توانایەكی زۆری مرۆیی و داراییان هەیە، جگە لەوەی كەناڵی زۆری گەیاندنی بابەتەكانیان بە بینەر و خوێنەر هەیە. بەڵام "وشە" لە ڕێی سایت و سۆشیال میدیاكەیەوە بە ستافی ئۆفیس و تۆڕی پەیامنێرانی لە شار و شارۆكەكانی كوردستان، توانیویەتی ئەو پێگەیە وەربگرێ‌.
 
دەزگای رۆژنامەوانی "وشە" كە لەسەر بنەمای كاری رۆژنامەوانی و بیروبۆچوونی جیاواز، كار دەكات، سەرجەم رووداو و گۆڕانكارییەكانی كوردستان بەشێوەیەکی پیشەیی دەگوازێتەوە، بەو هۆیەشەوە بووەتە جێی متمانەی هاووڵاتییان و بۆ پشتڕاستكردنەوەی تەواوی ئەو زانیارییانەی كە لە شوێنی تر بڵاو دەكرێنەوە.

خوێنەر و بینەر "وشە" وەك سەرچاوە بەكار دەهێنن، لە وێنەکەدا ریزبەندی دەزگاکان و ژمارەی بینەر دیارن و هەر دەزگایەکی تریش دەتوانێ لای خۆیەوە ئەو داتایانە وەربگرێت لە کۆمپانیای فەیسبووک.

www.wishe.net ماڵپەڕی هەواڵیی دەزگاكەیە و بەردەوام نوێ دەكرێتەوە، هەوڵ دەدات بە سوودوەرگرتن لە توانای پەیامنێر و رۆژنامەنووسەكانی، بە باشترین شێوە و پیشەییانە زانیارییەكان بگەیەنێت بە خوێنەر.






وشە - سه‌رخێڵ هاشم