له سه‌لاحه‌دین سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری كانوونی یه‌كه‌م، به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی باره‌گای بارزانی، له دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچه‌كه و دواپێشهاته‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان تاوتوێ كرا.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو و هاوكێشه سیاسییه تازه‌كانی ناو پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.