یانه‌ی بارسێلۆنا له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا به‌رانبه‌ر ریال بێتیس دۆڕا، ئه‌مه‌ش چواره‌م شكسته بۆ تیپه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیا له‌م وه‌رزه‌دا.
كه‌مێك پێش ئێسته "شه‌موو چواری كانوونی یه‌كه‌م" له گه‌ڕی 16ی خولی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریگه‌ی خۆیدا به ئه‌نجامی 0-1 گۆڵ به یانه‌ی ریال بێتیس دۆڕا.
یارییه‌كه ئاستێكی به‌هێزی هه‌بوو، بارسا له گێمی دووه‌مدا باش یاریی كرد، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه پێچه‌وانه‌وه كه‌وته‌وه، تاكه گۆڵی یارییه‌كه خوان میگێل لۆپێز له خوله‌كی 79 بۆ یانه‌ی ریال بێتیس تۆماری كرد.
بارسا به‌م ئه‌نجامه به 23 خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌مه، ریال بێتیسیش به‌م بردنه‌وه به شێوه‌یه‌كی كاتی به 30 خاڵ له پله‌ی سێیه‌مه.
هه‌روه‌ها ئه‌م ئه‌نجامه، یه‌كه‌م شكسته بۆ چاڤی هێرناندێزی یانه‌ی بارسێلۆنا، له‌وه‌ته‌ی تیپه‌كه‌ی وه‌رگرتووه.
ئه‌مه‌ش شكستی چواره‌می بارسێلۆنایه له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا، هاوكات ئه‌م شكسته له كاتێكدایه، بارسا یارییه‌كی چاره‌نووسسازی له به‌رده‌مه، كه چوارشه‌می داهاتوو ده‌بێته میوانی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی له گه‌ڕی شه‌شه‌م و كۆتایی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ.
هه‌ر له یارییه‌كانی ئه‌مڕۆدا، یانه‌ی سێڤییا بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگی تۆمار كرد و به ئه‌نجامی 1-0 گۆڵ له یانه‌ی ڤیاڕیالی برده‌وه.