گۆڵه‌كه‌ی لوكا یوڤیچ، كه گۆڵی دووه‌می ریال بوو له یارییه‌كه‌دا.
یانه‌ی ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتنێكی زۆر گرنگی به‌ده‌ست هێنا و له یانه‌ی ریال سۆسیدادی برده‌وه، كه ركابه‌رێكی راسته‌وخۆیه له‌سه‌ر پله‌ی یه‌كه‌می لالیگا.
ئه‌مشه‌و "شه‌موو چواری كانوونی یه‌كه‌م" یانه‌ی ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگی تۆمار كرد و به ئه‌نجامی 2-0 گۆڵ له یانه‌ی ریال سۆسیدادی برده‌وه.
یارییه‌كه له گه‌ڕی 16ی خولی ئیسپانیا بوو، ریال مه‌درید توانی یارییه‌كی زۆر باش پێشكه‌ش بكات، به تایبه‌تی له گێمی دووه‌مدا، هه‌رچه‌نده له خوله‌كی 16 به هۆی پێكانه‌وه گۆڵكاری ریال مه‌درید و لالیگا "كه‌ریم بنزێما" یاریگه‌ی جێ هێشت و یۆڤیچ هاته شوێنی.
گێمی یه‌كه‌م به‌بێ گۆڵ بوو، له سه‌ره‌تای گێمی دووه‌م و له خوله‌كی 47 ڤینیسیۆس جۆنیۆر، گۆڵی یه‌كه‌می ریالی تۆمار كرد، كه به گشتی ڤینیسیۆش یه‌كێك له باشترین یارییه‌كانی خۆی پێشكه‌ش كرد.
دواتر لوكا یۆڤیچ له خوله‌كی 57 گۆڵی دووه‌میشی بۆ مه‌درید تۆمار كرد و سه‌ركه‌وتنی بۆ تیپه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد.
ریال مه‌درید له یارییه‌كه‌دا شكستی به به‌هێزترین ركابه‌ری ئه‌م وه‌رزه‌ی هێنا له لالیگا، كه راسته‌وخۆ پێشبڕكێ بۆ گرتنی پله‌ی یه‌كه‌م ده‌كات، هاوكات ئه‌مه یه‌كه‌م یاریی بوو له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا له‌م وه‌رزه‌دا بدۆڕێت.
به‌م سه‌ركه‌وتنه ریال مه‌درید پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌م كرد و خاڵه‌كانی گه‌یانده 39، سێڤییا له پله‌ی دووه‌مه به 31 خاڵ، ریال سۆسیدادیش به 29 خاڵ بۆ پله‌ی پێنجه‌م دابه‌زی.