لەبارەی گیان لەدەستدانی هاندەرێكی یانەی شورتە ڕوونكردنەوە دەدرێ‌

:: AM:09:54:05/12/2021 ‌
پارێزگاری هەولێر لەسەر ڕووداوەكەی شەوی ڕابردووی یاریگای فڕانسۆ هەریری، ڕوونكردنەوە دەدات و ڕای دەگەیەنێت، ڕووداوی لەو شێوەیە لە زۆر یاری ڕوو دەدات و هاندەرانی یانەی شورتە زۆر بەڕێزەوە بەڕێ كراون.

ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی كانوونی یەكەم، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ڕووداوی لەو شێوەیە لە زۆر یاری ڕوو دەدات، هاندەرانی یانەی شورتە زۆر بەڕێزەوە بەڕێ كراون.

پارێزگاری هەولێر گوتی، یاریزانەكان و هاندەرانی یانەی شورتە تا فڕۆكاخانەی هەولێر براون و زۆر بەڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ كراوە، ڕووداوی پێكدادانیش ڕووی داوە، بەڵام بەمشێوەیە نییە لە میدیاكان باس كراوە و گەورە كراوە.

ئومێد خۆشناو سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەت كردەوە كە باس لە گیان لەدەستدانی هاندەرێكی یانەی هەولێر دەكەن و گوتی، لە بەرچاوی خۆمان هاندەرانی یانەی شورتە، كورسیی یاریگایان لێ دەكردەوە و بۆ هاندەرانی یانەی هەولێریان دەهاویشت، ڕەنگە كەسانێكیش شتی بەركەوتبێت، بەڵام هیچ ڕووداوێكی گیان لەدەستدان نەبووە.

ئێوارەی دوێنێ‌ لە جامی عێراق، یانەی هەولێر میوانداری یانەی شورتەی عێراقی كرد، یارییەكەشی بە لێدانی یەكلاكەرەوە بردەوە، دوای یارییەكەش توندوتیژی لە نێوان هاندەران دروست بوو.



وشە - رامیار جەواد