یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ئه‌مڕۆ سه‌رده‌مێكی نوێ ده‌ست پێ ده‌كات، یه‌كه‌م یاریی خۆی له ژێر سه‌رپه‌رشتیی رالف رانگنیكی راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، پێنجی كانوونی یه‌كه‌م، یارییه‌كانی گه‌ڕی 15ی پرێمه‌رلیگ درێژه‌ی ده‌بێت، له یه‌كێك له یارییه گرنگه‌كاندا یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی كریستاڵ پاڵاس ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی راهێنه‌ری نوێی مانچێسته‌ر یونایتد رالف رانگنیكی ئه‌ڵمانی ده‌بێت، كه كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو مه‌شقی یانه‌كه‌ی وه‌رگرت.
رانگنیك به پێی گرێبه‌سته‌كه‌ی، تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه راهێنه‌ری مان یونایتد ده‌بێت و دواتر بۆ دوو وه‌رزی دواتر وه‌ك راوێژكار له یانه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پێكهاته‌ی و شێوازی یاریكردنی مانچێسته‌ر گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا بێت و باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌مڕۆ مان یونایتد به پلانی 4-3-3 یاریی ده‌كات.
هاوكات باسی ئه‌وه ده‌كرا كریستیانۆ رۆناڵدۆ له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به هۆی پێكانه‌وه به‌شداریی نه‌كات، به‌ڵام دواڕاپۆرته هه‌واڵه‌كان باس له ئاماده‌بوونی یاریزانه‌كه بۆ یارییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی پرێمه‌رلیگ به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
لیدز یونایتد – برینتفۆرد 17:00
مانچێسته‌ر یونایتد – كریستاڵ پاڵاس 17:00
تۆتێنهام – نۆریچ سیتی 17:00
ئه‌ستۆن ڤێللا – لێسته‌ر سیتی 19:30.