سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە عزەت شابەندەر سیاسەتمەداری سەربەخۆی عێراقی كرد، بارودۆخی سیاسیی عێراق و دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئۆكتۆبەری ڕابردوو، تاوتوێ كران.
ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی كانوونی یەكەم، سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە عزەت شابەندەر سیاسەتمەداری سەربەخۆی عێراقی كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئۆكتۆبەری ڕابردوو، تاوتوێ كران.
لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا، ڕۆشنایی خرایە سەر ڕێچارەكان بۆ تێپەڕاندنی قەیران و تەحەدیاتی ناو پرۆسەی سیاسیی عێراق.
دوای كۆتاهاتنی هەڵبژاردنەكان، سەركردەكانی عێراق دەستە دەستە سەردانی بارەگای بارزانی دەكەن و بۆچوونەكانی ئەو وەك دەستپێكێك بۆ كاری هاوبەشی داهاتوویان لەگەڵ كورد دەزانن.