سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی مێركاتۆی زستاندا، یانه‌ی پاریس سانجێرمان حه‌وت یاریزان به‌ڕێ ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی فوتبۆڵ ترانسفێرز، كه تایبه‌ته به گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، ئاشكرای كردووه، یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئه‌م زستانه حه‌وت یاریزان له ریزه‌كانی دوورده‌خاته‌وه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به به‌رده‌وامی له تیپه‌كه‌دا یاریی ناكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی یاریزانانی تیپه‌كه، سێ یاریزان به مسۆگه‌ری ده‌خرێنه بۆرسه‌ی یاریزانان.
هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات، ماورۆ ئیكاردیی هێرشبه‌ری ئه‌رجه‌نتینی له سه‌رووی لیستی ئه‌و یاریزانانه‌یه، كه به‌ڕێ ده‌كرێن، چونكه شوێنی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی تیپه‌كه‌دا نییه.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه، ماڵپه‌ڕی فووت مێركاتۆ راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، بریكاره‌كه‌ی ئیكاردی، هه‌وڵ ده‌دات یاریزانه‌كه بگوازێته‌وه یه‌كێك له یانه‌كانی "بارسێلۆنا، یوڤێنتوس یان نیوكاسڵ".
هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووه، هه‌ریه‌كه له پاریدێس و رافینیا ده‌خرێنه بۆرسه‌ی مێركاتۆی زستانه، له‌گه‌ڵ یه‌كێك له به‌رگریكاره‌كان و هه‌روه‌ها سێرجیۆ ریكۆی گۆڵپارێز.
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی، هاوینی رابردوو پێنج یاریزانی گرنگی گواسته‌وه ریزه‌كانی "مێسی، رامۆس، ڤایناڵدۆم، حه‌كیمی و دۆناڕوومای گۆڵپارێز"، به‌ڵام هێشته ئاستی تیپه‌كه وه‌ك پێویست نییه و ئه‌نجامه‌كانی جێی ره‌زامه‌ندیی نین.