ئیمان عه‌بدولعاتی، ته‌مه‌ن 36 ساڵ، ئه‌و كچه میسڕییه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا و بووه مایه‌ی راكێشانی سه‌رنجی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك، تاكه‌كه‌س نییه له دنیادا كێشی جه‌سته‌ی به‌و شێوه‌یه نائاسایی بێت.
كێشی 500 كیلۆگرامی ئه‌و كچه میسڕییه، به‌لای زۆر كه‌سه‌وه بڕوا پێنه‌كراو بوو، به‌ڵام كه‌ناڵی "متع عقلك" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی یوتیوب، هه‌ستاوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیه‌ك كه تێیدا 10 قه‌ڵه‌وترین كه‌سی دنیای به ناو و وێنه‌وه ریزبه‌ند كردووه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م- ئیزمبیك خاتوجۆڤ.
دووه‌م- تێری سمیت.
سێیه‌م- جۆن یرۆر مینیك.
چواره‌م- مایرا رۆزالیس.
پێنجه‌م- مایكڵ هیبرنكۆ.
شه‌شه‌م- كینیت برۆملی.
حه‌وته‌م- رۆبێرت ئاریل هیوز.
هه‌شته‌م- مانوێل ئۆریبی.
نۆیه‌م- دوونا سیمسۆن.
ده‌یه‌م- پۆل مایسۆن.