لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت نوێنه‌ری ھه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه له فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی ھاوبه‌شی عێراق، له دیمانه‌یه‌كی "وشه"دا باسی هاوئاهه‌نگیی نێوان ھێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌و هاوئاهه‌نگییه بووه ھۆی ئه‌وه‌ی جووڵه‌ی داعش كه‌م بێته‌وه.
هاوئاهه‌نگیی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان چۆنه؟
ئه‌و هاوئاهه‌نگییه‌ی له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق كراوه زۆر گرنگه، ئه‌و شوێنانه‌ی بۆشایی ته‌ناهیی بوو و داعش بۆ خۆیان به‌كاری ده‌ھێنا، ئێسته ھێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به هاوبه‌شی پڕیان كردووه‌ته‌وه و جووڵه‌ی داعش كه‌م بووه‌ته‌وه، بۆیه له هه‌ر شوێنێك دۆخی ته‌ناهیی خراپ بێت، به‌ھێزی ھاوبه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌مه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تر بۆ گونده‌كانیش زۆر باشه، له ڕووی ده‌روونی به‌بێ ترس بژین و مه‌ترسییان له‌سه‌ر نه‌بێت.
ئه‌و ھێزانه چۆن پێكه‌وه هاوئاهه‌نگی ده‌كه‌ن؟
ئه‌و ھێزانه به‌یه‌كه‌وه هاوئاهه‌نگی ده‌كه‌ن له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ته‌ناهیی ھه‌یه و جگه له‌وه ئۆپراسیۆنی ھاوبه‌شیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ھه‌ر كارێك بكه‌ن به هاوئاهه‌نگی و بێ یه‌كتر نایكه‌ن.
كێ سه‌رپه‌رشتی هێزه هاوبه‌شه‌كان ده‌كات؟
ھێزی پێشمه‌رگه فه‌رمانده‌كانی خۆمان سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی ئه‌وانیش خۆیان سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هاوئاهه‌نگی باشیان ھه‌یه.
چه‌ند شوێن پڕ كراونه‌ته‌وه له ناوچه كوردستانییه‌كان كه پێشتر بۆشایی ته‌ناهیی هه‌بوو؟
ھه‌ر شوێنێك مه‌ترسی له‌سه‌ر ھه‌بووه، به هاوبه‌شی پڕ كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆر شوێن ماون و ئه‌وانیش پڕ ده‌كرێنه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆن و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان، ئه‌وكات به‌رنامه‌یه‌كی تازه‌ی بۆ داده‌نرێت.
كه‌واتا دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كان وه‌ك پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئاسایی بووه‌ته‌وه؟
بێگومان زۆرینه‌ی ناوچه‌كان ئاسایی كراونه‌ته‌وه و ئه‌و ناوچانه‌ی پێشتر پێشمه‌رگه نه‌یده‌توانی بۆیان بچێت، ئێسته ده‌چێته ئه‌و شوێنانه و پارێزگاری‌یان لێ ده‌كات.
زۆر دووپات له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك ده‌كرێت، چی بۆ كه‌ركووك كراوه؟
جارێ زیاتر دووپات له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه ده‌كرێته‌وه كه مه‌ترسیی داعشیان له‌سه‌ره و ئه‌و شوێنانه پڕ ده‌كرێنه‌وه به‌ھێزی ھاوبه‌ش، دواتر له ھه‌نگاوی دووه‌مدا دۆخه‌كه ئاسایی ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئێسته‌ش به‌ھۆی چوونی ھێزی پێشمه‌رگه، ناتوانرێ ته‌عریبیش بكرێت، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له كاره باشه‌كانی چوونی ھێزی ھاوبه‌ش بۆ ئه‌و ناوچانه.
ھاوپه‌یمانان تا چه‌ند ھاوكارن؟
ھاوپه‌یمانان ھه‌موو ھاوكارییه‌ك ده‌كه‌ن بۆ ھێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له‌ڕووی ئاسمانی و دابینكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش.
دیمانه‌ی/ بڵند ئیبراھیم