كچێك ركابەری شارابۆفا دەكات لەسەر ناسناوی جوانترین كچە تێنسكارانی جیهان

:: PM:12:13:15/03/2017 ‌

كچە تێنسكارێكی ئەمەریكی بەناوی كاترین بیلیس بڕیاریداوە لەگەڵ چەندان تێنسكاری بەتوانای جیهان بەشداریی لە پاڵەوانیەتیی (ئیندیانا ویڵز)ی ئەمەریكی بكات.

ئەو كچە تێنسكارە تەمەن 17 ساڵە بەهۆی جوانییەكەوە سەرنجی سەرجەم بەشداربووانی پاڵەوانیەتییەكەی بۆخۆی راكێشاوە و نزیكبووەتەوە ببێتە ئەستێرەیەكی تێنس و ناسناوی جوانترین كچە تێنسكارانی جیهان لە ماریا شارابۆفای تێنسكاری رووسی بستێنێتەوە.

كاترین جوانییەكی بێ هاوتای هەیە و سەرەڕای تەمەن بچووكییەكەیەوە سەرنجی سەرجەم دەزگاكانی راگەیاندن و زوومی كامێراكانی بۆ خۆی راكێشاوە.

جێی باسە كاترین لە یەكەم رووبەڕووبوونەوەیدا لە پاڵەوانیەتیی (ئیندیانا ویڵز)ی ئەمەریكی بۆ تێنسی سەرزەوی بەرامبەر كچە یاریزانی بەلجیكی كیرستن فلیبكنز بە ئەنجامی 4-6، 6-1 و 6-4 دۆڕا .
















وشە - ئامانج ئه‌كره‌م