بڕیار بۆ پێدانی مووچەی سێ‌ مانگ دەرچوو

:: AM:11:33:23/12/2021 ‌
وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاری خەرجكردنی مووچەی سێ‌ مانگی مامۆستایانی وانەبێژی دا و بڕەكەشی دیاری كراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 23ـی كانوونی یەكەم، لە گشتاندنێكی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووریدا هاتووە، بڕیاری خەرجكردنی شایستە داراییەكانی وانەبێژانی دانەمەزراو بۆ مانگی چوار و پێنج و شەشی ئەمساڵی دا.

لە بڕیارەكەدا ئەوەیش هاتووە، هەڵگرانی بڕوانامەی بە كالۆریۆس و سەرووی بە كالۆریۆس، بڕی 550 هەزار دیناریان پێ‌ دەدرێ‌.

هەڵگرانی بڕوانامەی دیپلۆم، بڕی 450 هەزار دیناریان پێ‌ دەدرێ‌.

خەرجكردنی ئەو پارەیە لە كاتێكدایە حكوومەت بڕیاری داوە، ئێستە توانای دامەزراندنی نییە، بەڵام ئەو كەسانە بە پێدانی بڕە پارەی شایستە وەك مووچە وانە دەڵێنەوە.



وشە - رامیار جەواد