كتێبی "نیوه‌ڕێ" كه تایبه‌ته به دۆخی كۆچبه‌رانی ڕێی ئه‌وروپا، له دووتوێی 200 لاپه‌ڕه بڵاو كرایه‌وه.
زامدار ئه‌حمه‌د نووسه‌ری كتێبه‌كه، بۆ "وشه" گوتی، بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌م كاته گونجاوه، چونكه خه‌ڵكێكی زۆر به قاچاخ ڕووه و ئه‌وروپا هه‌نگاو ده‌نێ.
روونیشی كرده‌وه كه كتێبه‌كه چیرۆك و به‌سه‌رهاتی ڕاسته‌قینه و حه‌قیقی به‌شێك له‌و كۆچبه‌رانه‌ی تێدایه كه به قاچاخ ڕووه و ئه‌وروپا ڕۆیشتوون، به‌سه‌رهاته‌كان له زاری خۆیانه‌وه گێڕدراوه‌ته‌وه، زۆرینه‌ی بابه‌ته‌كان تراجیدیین.
زامدار كه خۆی پێشتر هه‌وڵی رۆیشتنی داوه، باسی له‌وه كرد، كتێبه له ناو زیندانی لۆبۆمێزی بولگاریا نووسراوه، وێنا و دیمه‌نی زیندان و ڕێگای پڕ نه‌هامه‌تی ئه‌وروپا به شێوه‌یه‌كی ڕوون باس كراوه.
زامدار ئه‌حمه‌د رۆژنامه‌نووسه و خه‌ڵكی شاری كۆیه‌یه، له‌ماوه‌ی رابردوو چه‌ندان وتار و كتێبی جۆراوجۆری نووسیوه و ئه‌م كتێبه‌یشی دوا به‌رهه‌می ساڵی 2021 ده‌بێت.