ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر له ناوه‌ندی ڕۆشنبیری مه‌م و زین، پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به كتێبی (كرمانجی) به به‌شداریی سێ ناوه‌ندی ڕۆژئاوای كوردستان كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ی كانوونی یه‌كه‌م، یاران هیوا به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ڕۆشنبیری مه‌م و زین، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "له سه‌عات 11ی به‌یانییه‌وه له هه‌ولێر له بازاڕی داون تاون له خانه‌یF59 له‌ناو كتێبخانه‌ی مه‌م و زین، پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به كتێبی (كرمانجی) به به‌شداریی سێ ناوه‌ندی ڕۆژئاوای كوردستان كراوه‌ته‌وه".
ڕوونی كرده‌وه، "ئه‌مڕۆ پێشانگه‌كه تا سه‌عات حه‌وتی ئێواره به‌رده‌وامی ده‌بێت، هه‌روه‌ها سبه‌ی سێشه‌م 28ی كانوونی یه‌كه‌م له سه‌عات 11ی به‌یانی تا سه‌عات حه‌وتی ئێواره، به‌رده‌وام ده‌بێت، هاوكات سبه‌ی كۆتا ڕۆژی پێشانگه‌كه ده‌بێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ڕۆشنبیری مه‌م و زین ئاماژه‌ی دا، "ئه‌مڕۆ ڕوونی عه‌لی شاعیری ناسراوی ڕۆژئاوای كوردستان، له پێشانگه‌كه ئاماده ده‌بێت، سه‌عات 5:30ی ئێواره بۆ سه‌عات حه‌وتی ئێواره، كۆڕی تایبه‌تی شیعری پێشكه‌ش ده‌كات و حه‌وت كتێبی خۆیشی بۆ ئاماده‌بووان واژوو ده‌كات."
شایانی باسه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له هه‌ولێر پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به كتێبی كرمانجی بكرێته‌وه، ناوه‌ندی ڕۆشنبیری مه‌م و زین به‌كاره‌كه هه‌ستاوه، ده‌زگاكانی (ئاڤا - نه‌قش - شلێر) به 85 ناونیشان به‌شداریان كردووه، به‌و بۆنه‌یه‌وه 50% داشكانیان بۆ كتێبه‌كان كردووه.
ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی مه‌م و زین له شاری هه‌ولێر له ساڵی 2018وه دامه‌زراوه، ئێسته كافێ و كتێبخانه‌ی مه‌م و زینی هه‌یه كه كار ده‌كات بۆ چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب و چالاكییه ڕۆشنبیری و هونه‌رییه‌كان.