گۆرانیبێژی ڕاپه‌ری لاوی كورد "عه‌به كه‌ریب" له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب، نوێترین كلیپی بڵاو كرده‌وه به‌ناوی "باویه‌تی"، تا ئێسته ته‌نیا نۆ هه‌زار و 684 بینه‌ری هه‌بووه و ئه‌مه یه‌كه‌م به‌رهه‌میه‌تی ئه‌وه‌نده بینه‌ری كه‌م بێت.
عه‌به كه‌ریب نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوی "باویه‌تی"یه، تێكستی گۆرانییه‌كه به‌هاوبه‌شی له‌لایه‌ن خۆی و شاعیری لاو شاباز عوزێری نووسراوه، فه‌رشید ئێمینی ده‌رهێنانی بۆ كلیپه‌كه‌ی كردووه، موزیك له‌لایه‌ن Zeeco Reign ئه‌نجام دراوه. میكس و ماسترینگی له‌لایه‌ن جه‌لال محه‌مه‌د بۆ كراوه.
عه‌به كه‌ریب ساڵی 2020 سێ به‌رهه‌می به‌ناوه‌كانی (باوابێت و تووڕه مه‌به و گه‌رمه)ی بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام له ساڵی 2021 ته‌نیا كلیپی "باویه‌تی" به‌رهه‌م هێناوه و له ساڵی 2022 بڕیاره دوو كلیپی نوێی هه‌بێت.
عه‌به كه‌ریب له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵییه‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی كوردستان جێ ده‌هێڵن و ئێسته زیاتر له 20 ساڵه له به‌ریتانیا ده‌ژی، ته‌مه‌نی 33 ساڵه، خاوه‌نی نۆ به‌رهه‌مه به‌شێوه‌ی كلیپ، به‌رهه‌مه‌كانی زیاتر به ستایلی ڕاپ و هیپ هۆپ ده‌ڵێته‌وه، هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ماوه‌ی ته‌نیا پێنج ساڵه ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه. بڕیاره له ئاینده‌دا كۆنسێرتی هونه‌ری له شاره‌كانی ئه‌وروپا و كوردستان ساز بكات.