وه‌ك ژماره كه‌م نه‌بوون له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی عه‌ره‌ب كه له ساڵی 2021دا كۆچی دواییان كرد، هه‌ندێك له‌وان له بواره‌كه‌ی خۆیاندا وه‌ك ئه‌ستێره ته‌ماشا ده‌كرێن، به‌شێكیان به‌هۆی كۆرۆنا و هه‌ندێكی تریش به نه‌خۆشیی جیاجیا كۆچی دواییان كردووه. پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" له هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی به ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه داوه كه له‌مساڵ 2021 كۆچی دواییان كرد.
له دووی كانوونی دووه‌می 2021، نووسه‌ری ناودار وه‌حید حامد كۆچی دوایی كرد كه ته‌مه‌نی گه‌یشتبووه 77 ساڵ. دوای چه‌ند رۆژێك له مردنی وه‌حید حامد، هونه‌رمه‌ند هادی جیار كه‌وته ناو نه‌خۆشخانه به‌هۆی تووشبوونی به كۆرۆنا، ئه‌ویش دوای چه‌ند رۆژێك كۆچی دوایی كرد.
له 23ی كانوونی دووه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ری سینه‌مایی میدۆ مونیب، تووشی خوێنبه‌ربوونی خوێن له مێشكی بوو و به‌هۆیه‌وه هه‌ر له نه‌خۆشخانه كۆچی دوایی كرد. له سه‌ره‌تای مانگی شوباتیشدا هونه‌رمه‌ندی ناودار عزه‌ت عه‌لائیلی كه ئه‌كته‌رێكی ناوداری میسره، له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
دوای چه‌ند رۆژێك له مردنی عه‌لائیلی، هونه‌رمه‌ندی ناودار یوسف شه‌عبان كه ئه‌ویش ئه‌كته‌رێكی ناوداری میسر بوو، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، دوای مانه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك له نه‌خۆشخانه، ئه‌ویش كۆچی دوایی كرد. له هه‌مان مانگدا گۆرانیبێژی ناوداری میسر عه‌لی حه‌میده كه به گۆرانیی "لۆلاكی" ده‌ناسرێته‌وه، له ته‌مه‌نی 55 ساڵیدا تووشی نه‌خۆشی بوو و كۆچی دوایی كرد.
له مانگی ئاداریشدا خاتوونه هونه‌رمه‌ند ئه‌حلام جریتلی تووشی وه‌ستانی دڵ بوو و كۆچی دوایی كرد. دوای چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر مردنی ئه‌حلام، خاتوونه هونه‌رمه‌ند سه‌وسه‌ن ره‌بیع تووشی كۆرۆنا بوو و به‌و هۆیه‌وه ئه‌ویش كۆچی دوایی كرد.
هه‌ر له مانگی ئاداردا ده‌رهێنه‌ری ناودار رائیل له‌بیب كه ده‌رهێنه‌ری به‌رنامه‌ی "كامێرای شاراوه" بوو، به‌هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌وه كۆچی دوایی كرد. له مانگی نیسانیشدا نووسه‌ری ناودار مسته‌فا موحه‌ره‌م، به‌هۆی نه‌خۆشیی دڵ كۆچی دوایی كرد. له مانگی مایۆیشدا موزیكوانێكی ناودار جه‌مال سه‌لامه و هونه‌رمه‌ند رێحان و خاتوونه هونه‌رمه‌ند نادیه عێراقییه، تووشی كۆرۆنا بوون و هه‌رسێكیان به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه كۆچی دواییان كرد.
له دوای ئه‌وانیش هونه‌رمه‌ندی ناوداری كۆمیدیای عه‌ره‌بی سه‌میر غانم، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو و به‌هۆیه‌وه كۆچی دوایی كرد. له مانگی یۆنیۆیش هونه‌رمه‌ندان هانی جه‌رجیس فه‌وزی و ئیعتماد خورشید و سه‌حه‌ر كامل، تووشی كۆرۆنا بوون و به‌هۆیه‌وه كۆچی دواییان كرد.
گۆرانیبێژی لاو كه‌ریم سه‌بری به‌هۆی كۆرۆناوه كۆچی دوایی كرد
له هه‌مان مانگدا گۆرانیبێژی لاو كه‌ریم سه‌بری به‌هۆی كۆرۆناوه كۆچی دوایی كرد، برایه‌كی ئه‌و هونه‌رمه‌نده كه ناوی رامی سه‌بری بوو، له هه‌مان مانگدا له‌ناو ئاودا خنكا.
مانگی ئۆگستس مردنی خاتوونه هونه‌رمه‌ند ده‌لال عه‌بدولعه‌زیز، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو، چونكه ئه‌و خاتوونه هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند سه‌میر غانم بوو كه هه‌ردووكیان به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ست دا. له دوای مردنی ده‌لال، نووسه‌ری ناودار فه‌یسه‌ڵ نه‌دا تووشی كۆرۆنا بوو و ئه‌ویش كۆچی دوایی كرد.
له مانگی سێپتێبه‌ردا هونه‌رمه‌ندی لاو ئه‌حمه‌د هێبه كه ته‌مه‌نی 45 ساڵ بوو، تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بوو و به‌هۆیه‌وه كۆچی دوایی كرد.
له مانگی نۆڤێمبه‌ردا مردنی هونه‌رمه‌ندی ناوداری سووری سه‌باح فه‌خری كه له بواری گۆرانیدا به ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب هه‌ژمار ده‌كرێ، بووه هه‌واڵی گه‌رمی هه‌موو میدیاكانی دنیای عه‌ره‌ب، به دوایدا هونه‌رمه‌ندان مه‌حموود لوزی و ئه‌حمه‌د خه‌لیل، به‌هۆی كۆرۆناوه كۆچی دواییان كرد.
دواتریش له 21ی نۆڤێمبه‌ر، خاتوونه هونه‌رمه‌ند سوهێر بابلی كه ئه‌ویش ئه‌كته‌رێكی زۆر ناوداری كۆمیای میسری بوو، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.