کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی مانچستەر یۆنایتد و براوەی ئەم دواییەی خەڵاتی گۆڵکاری مێژوویی تۆپی پێی جیهان، خۆشحاڵی خۆی بەو دەستکەوتە دەربڕی و رای گه‌یاند "خه‌ونه‌كه‌م هاته دی".
رۆناڵدۆ لەسەر هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک نووسیویه‌تی: "دوبەی هەمیشە جوان و نایابە، لەگەڵ ئه‌و شێوازی تەلارسازیی سەرسوڕهێنەره و کەسانی جوان له‌م وڵاته‌دا".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "شانازیی دەکەم ساڵ دوای ساڵ لەم بۆنه جوانه‌دا خه‌ڵات ده‌كرێم، كه بۆنەیەکی جوانه و کاریگەرییەكی جیهانی هه‌یە".
ئه‌ستێره‌كه‌ی پۆرتوگال زیاتر ده‌نووسێت "خه‌ڵاتی دوبەی گلۆب سۆكه‌ر، ئێسته یەکێکە لە گرنگترین رووداوە وەرزشییەکانی جیهان، بەدەستهێنانی خەڵاتێکی ئاوا بەنرخ، بۆ باشترین گۆڵکاری مێژوویی تۆپی پێ، بە راستی خەونێکی ترە، کە دێتە دی، سوپاس بۆ دوبەی، هیوادارم بەم زووانە بتبینم".
ئێوارەی دووشەمی رابردوو، له هۆتێل ئارمانی لە بورجی خەلیفە له دوبه‌ی، بە ئامادەبوونی ئەستێرەکانی تۆپی پێی جیهان و میوانانی کۆنفرانسی وەرزشی نێودەوڵەتی دوبەی، وه‌شانی 12مین خولی خەڵاتەکانی گلۆب سۆكه‌ر به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ خه‌ڵاتی "گۆڵكاری مێژوویی تۆپی پێ"ـی وه‌رگرت.
رۆناڵدۆ به هۆی یاریی مانچێسته‌ر یونایتد و نیوكاسڵ له پرێمه‌رلیگ، له ئاهه‌نگه‌كه ئاماده نه‌بوو، خۆرخێ مێندێزی بریكاری كاره‌كانی خه‌ڵاته‌كه‌ی به نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و وه‌رگرت.