سۆنامییەکی گەورە بەڕێوەیە

:: AM:11:21:30/12/2021 ‌
رێکخراوی تەندروستی جیهانیی لە روودانی مەترسییەکی گەورە هۆشداری دا کە لەوانەیە بەربینگی تەواوی وڵاتان بگرێتەوە و ببێتە هۆی سەرهەڵدانی سۆنامی کۆرۆنا.

تێدروس گابێرسیۆن سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانیی، ئاماژەی بەوە کردووە مەترسی هەیە هەر دوو جۆری ڤایرۆسی کۆرۆنای دێلتا و ئۆمیکرۆن یەک بگرن و ببنە مەترسییەکی گەورەتر بۆ سەر خەڵکی دنیا و سۆنامییەکی مەترسیداری کۆرۆنا بهێنێتە کایەوە.

بە پێی راپۆرتێکی زانکۆی جۆن هاپکینزی ئەمەریکا تێکڕای تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمەریکا گەیشتووەتە 265 هەزار حاڵەت کە بە ژمارەیەکی پێوانەیی هەژمار دەکرێت.

بەگوێرەی بی بی سی، بەرپرسانی تەندروستی لە پورتوگال، دانیمارک، بەریتانیا و ئوسترالیاش حاڵەتی ئاماری پێوانەیی تووشبوون بە کۆرۆنایان راگەیاندووە.
سەرووی سێ لەسەر چواری ئەو کەسانەی بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە پێشتر نەکوتراون

سەرووی سێ لەسەر چواری ئەو کەسانەی بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە پێشتر نەکوتراون. زانیارییەکان دەری دەخات جۆری ئۆمیکرۆن بە خێرایی لە بڵاوبوونەوەدایە.

بەرپرسەکەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی داوە هەر دوو جۆری دێلتا و ئۆمیکرۆن دەتوانن بە یەکەوە مەترسیی زۆر گەورە بۆ وڵاتان دروست بکەن و بۆیەش پێویستە هەر چی زووە زۆربەی خەڵکی بە پێکوتەکان بکوترێن.


وشە - سلێمان تاشان