بۆچی هەندێك ژن بە سەرمایش جلی كورت و كراوە لەبەر دەكەن؟

:: PM:07:35:30/12/2021 ‌

ئێستە زستانە و سەرما كێشەی هەمووانە، بەتایبەتی كاتێك لەبەر هەر هۆكارێكەوە بڕیار دەدەی بچیتە دەرەوەی ماڵ، تێبینی دەكرێت هەندێك لە ژنان هەمان پۆشاكی كراوە و كورت و تەنك دەپۆشن، لەوكاتەی دەوروبەریان كەوتوونەتە ناو پۆشاكی قورس و ئەستوور بۆ خۆگەرمكردنەوە، بۆچی؟

رەنگە ئەوە وای كردبێت قسە و لێكدانەوەی جیاواز بكرێت، لەوانە قاچی ژنان كەمتر هەستیارە بۆ پلەكانی گەرما، ئەگەر نا چۆن دەتوانن لە وەرزی سەرمادا ئەو جلانە بپۆشن، بەگشتی ئەو حاڵەتە وای كرد زانایان بەدوای ئەوەدا بگەڕێن بۆچی هەندێك لە ژنان و پیاوانیش ئەو كارە دەكەن.

توێژینەوەیەكی زانستی كە ئەنجامەكەی لە گۆڤاری دەروونناسی كۆمەڵایەتی بەریتانی لە ئابی 2021 بڵاو كراوەتەوە، ئاشكرای كردووە كە ئەو ژنانە دەیانەوێ بە ستایلێكی دیاریكراو دەربكەون، یان زیاتر سەرنج دەخەنە سەر هەستی بە خۆسەلماندن و خۆبەرجەستەكردن لە رێگەی جلوبەرگیانەوە، ئەوان وەك كەسانی تر هەست بە سەرما ناكەن.  
توانای لەرادەبەدەریان نییە و بابەتەكە پێوەستە بە بیركردنەوەیان
ئەو زانیارییە لە توێژینەوەیەكدا هاتووە بەناونیشانی "ئەو كاتەی سەرنجراكێش دەردەكەویت"، واتە هەست بە سەرمایی ناكەیت، كە ئەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی سەرنجدان لەسەر خۆبەرجەستەكردن، هەستی سەرمایی پەك دەخات.  

توێژینەوەكە پشتی بە قسەكانی "Cardi B"، گۆرانیبێژی راپی ئەمەریكی بەست كە لە 2014 گوتبووی، ئەو كچەی بە شێوەی جەستەییەكەی لەبەردەم خەڵك سەرقاڵە، هەرگیز هەست بە سەرما ناكات، توێژەران روونیان كردەوە كە ئەو قسانە لەگەڵ بیردۆزی "شتەكان"، دەگونجێت بەوەی كاتێك ژنان بە توندی سەرنج دەخەنە سەر شێوەی دەرەوەیان، ئەو حاڵەتە وایان لێ دەكات كەمتر هەڵسەنگاندن بۆ هەست و حاڵەتی ناوخۆیان بكەن، بۆیە ژنان لەو حاڵەتەدا دەتوانن كەمتر هەست بە برسیەتی و لێدانی دڵ و سەرما و گەرما و هەستی تر تریش بكەن.

هەرچی بۆ پیاوانە، زۆرێك لەو پیاوانەی جلی سووكیان لە وەرزی سەرما لەبەر كردووە، ددانیان بەوەدا ناوە كە بە بەردەوام هەستیان بە سەرما كردووە، بەڵام لەبەر هۆكاری دەروونی ئەو كارەیان كردووە، لەوانەیش ئاسانی جووڵانەوە و دەرنەكەوتنیان بە قەبار ەیەكی گەورەتر، بەگشتی ئەوان سەرمایانە، بەڵام كە بەرگە دەگرن پێوەندی بە هزر و بیرۆكەی ئەوانەوە هەیە.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل