بیركردنه‌وه‌یه‌كی باو له سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه‌كان بوونی هه‌یه، ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی كه پیاوان زۆر زیاتر له ژنان بیر له سێكس ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه له هه‌موو كولتووره جیا جیاكانی جیهان و فیلم و دراماكان پیاو وه‌ك ئاڵوودهبووێكی سێكس وێنا ده‌كرێ، به‌وه‌ی ناتوانێ كۆنتڕۆڵی حه‌زه سێكسییه‌كانی بكات، به پێچه‌وانه‌وه ژنان وا پێناسه‌كراون كه كه‌متر بیر له سێكس ده‌كه‌نه‌وه و بوونه‌ته قوربانی ده‌ستی غه‌ریزه و حه‌زه زۆره‌كانی پیاوان، به‌ڵام توێژینه‌وه زانستییه‌كان گه‌یشتوون به ده‌رئه‌نجامێكی تر كه ته‌واو جیاوازه له‌و بیركردنه‌وه و باوه‌ڕه باوه‌ی كه له سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه‌كان بوونی هه‌یه.
تیری فیشه‌ر پسپۆری ده‌روونناسی له زانكۆی مانسفێلد له ویلایه‌تی ئۆهایۆی ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان توێژینه‌وه‌ی بۆ گه‌یشتن به‌و وه‌ڵامه ئه‌نجام دا، چونكه له‌و بڕوایه‌دا بوو، كه ئه‌و بیركردنه‌وه باوه دووره له ڕاستییه‌وه، ژنان ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێ، به دڵنیاییه‌وه كه‌متر له پیاوان بیر له سێكس ناكه‌نه‌وه، جا له‌وه‌یش توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له مانگی حوزه‌یران/یۆنیۆی ئه‌مساڵ ئه‌نجامه‌كه‌ی بڵاو كرایه‌وه، ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو، كه زۆر جیناتی هاوبه‌ش له نێو گونی پیاو و موخی بوونی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه هۆی ئه‌وه نییه كه بگوترێ پیاوان زیاتر بیر له سێكس ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو ئه‌و جیناته هاوبه‌شانه بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی مێشكه له كاتی گه‌یشتنی پیاو به حاڵه‌تی ئۆرگازم و ده‌ردانی سپێرم، له كاتی ئه‌نجامدانی سێكس، كێشه‌كه هه‌ر جیناتیش نییه، بگره له ڕووی گه‌ردیله‌ی پرۆتینات، گون و موخی پیاو هاوشێوه‌ی یه‌كتر پرۆتینیان تێدایه كه خۆی له 14 هه‌زار و 314 جۆری جیاوازی پرۆتین ده‌بینێته‌وه، بۆیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گون و مێشكی مرۆڤ له رووی كاركردنه‌وه جیاوازی زۆریان هه‌یه، به‌ڵام له ڕووی پێكهاته‌ی دروستبوونه‌وه هاوشێوه و نزیكی زۆریان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یه. ئه‌و ڕاستییه زانستیانه به جۆرێك لێكدراوه‌ته‌وه كه پیاوان زیاتر بیر له سێكس ده‌كه‌نه‌وه، چونكه هاوبه‌شی زۆر له رووی جینات و پێكهاته‌ی گون و موخی مێشكی پیاو بوونی هه‌یه.
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و كه پیاو له ڕووی سێكسییه‌وه زیاتر له ژن بیر بكاته‌وه، به‌ڵكو له سه‌رجه‌م ڕووه‌كانه‌وه پیاوان به‌مجۆره‌ن، ته‌نانه‌ت له خواردن و خه‌وتنیش زۆرتر پێوه‌ستن پێوه‌ی و ناتوانن زۆر به‌رگه‌ی برسیه‌تی و كه‌مخه‌وی بگرن، بۆیه پێویستییه بایۆلۆجییه‌كان لای پیاوان له پێشینه‌ی هه‌موو شتێكه‌وه‌ن، كه ئه‌مه‌یش له ڕووی زانستییه‌وه به ته‌واوی گرنگ و پێویسته، چونكه مرۆڤ پێویستیه بایۆلۆجییه‌كانی په‌راوێز بخات، تووشی زۆرترین كێشه و نه‌خۆشی ده‌بێته‌وه. ئه‌مه‌یش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه پیاوان ئاڵووده‌ی سێكس نین، بگره له هه‌موو ڕووه‌كانی تره‌وه زۆرتر و زیاتر به دوای پێویستییه بایۆلۆجییهكانهوهن.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان هه‌موو پیاوێك هه‌ر حه‌وت چركه جارێك بیر له پێوه‌ندی سۆزداری ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌یش ده‌كاته هه‌شت هه‌زار جار له 16 سه‌عات كه پیاوان به بێداری له ڕۆژێكدا ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام توێژینه‌وه تازه‌كان ئه‌مه به ته‌واوی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و به نادروست و هه‌ڵه ناوی ده‌به‌ن، له شوێنی ئه‌وه‌یش سه‌لماندوویانه كه پیاوان له ته‌واوی ڕۆژێكدا 19 جار بیر له سێكس ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ژنان زیاتر له 10 جار بیر له سێكس ده‌كه‌نه‌وه.
هاوكات پیاوان له ڕۆژێكدا 18 جار بیر له خواردن و 11 جار بیر له خه‌وتن ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌مانه داتای كۆنكرێتی نین، چونكه له ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه تیری فیشه‌ر ئه‌نجامی داوه، تێیدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ژنان پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ن به سووڕی مانگانه، چه‌ندان جار زیاتر له پیاو بیر له سێكس ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام جیاوازییه‌كه ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌وه بێت، كه ژنان كۆنتڕۆڵی هه‌سته‌كان و جووڵانی خواستی سێكسیان ده‌كه‌ن و پیاوان به‌و ڕاده‌یه ناتوانن كۆنتڕۆڵی بكه‌ن و حه‌زه سێكسییه‌كانیان بشارنه‌وه.
له ئه‌نجامی ڕاپرسییهكیش كه 10 هه‌زار ژن و پیاو له 114 وڵاتی جیا جیای دنیا تێیدا به‌شداربوون، ئه‌نجامه‌كان دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ژنان له ڕۆژێكدا زیاتر له پیاوان بیر له سێكس ده‌كه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا پزیشكان و پسپۆران ده‌ڵێن، حه‌ز و جووڵانی هه‌ستی سێكسی لای ژنان هه‌ر پێوه‌سته به حاڵه‌ت و ڕێژه‌ی ده‌ردانی هۆرمۆناته‌وه، نه‌ك حاڵه‌تی ده‌روونییه‌وه، به‌لام پیاوان له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه هه‌ست و بیریان بۆ لای سێكس ده‌جووڵێت.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌یش حاڵه‌ته‌كه كۆنكرێتی و یه‌كلاكه‌ره‌وه نییه، كه بگوترێ پیاوان له ژنان زیاتر، یان ژنان له پیاوان زیاتر بیر له سێكس ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو پێوه‌سته به جۆری خواردن و چالاكی و وه‌رزش و ژینگه و ته‌ندروستی و هۆرمۆن و ڤیتامینه‌كانه‌وه، بۆیه ئه‌مانه‌یش له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر چ پیاو یان ژن بێ ده‌گۆڕێن، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و باوه‌ڕه به ته‌واوی دووره له ڕاستییه‌وه كه پیاوان ئاڵووده‌ی سێكسن و ژنان كه‌متر بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه.