پیتی وایت كه خاتوونه ئه‌كته‌رێكی ناوداری دنیای كۆمیدیای ئه‌مه‌ریكایه، سێ هه‌فته‌ی مابوو ئاهه‌نگی 100 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی بگیڕێت، كه‌چی شه‌وی رابردوو كۆچی دوایی كرد.
پێگه‌ی "
ئه‌لشارق" ئه‌مڕۆ شه‌موو یه‌كی یه‌كی كانوونی دووه‌م، كۆچی دوایی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی بڵاو كرده‌وه و نووسیویه‌تی، 80 ساڵ له كاری هونه‌ریی پیتی وایت، دنیای كۆمیدیای ئه‌مه‌ریكای رازاندبووه‌وه، وه‌ك داهێنه‌رێك له بواره‌كه‌ی خۆیدا، ده‌یان هونه‌رمه‌ند لاسایی جووڵانه‌وه‌كانی ئه‌ویان ده‌كرده‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره هونه‌رییه‌كانی پیتی وایت كه ناوی جێف وێتجاسه، رای گه‌یاندووه كه سێ هه‌فته‌ی مابوو یادی 100 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی بكاته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی پیرییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
پیتی وایت كه هه‌ڵگری خه‌ڵاتی "ئیمی" و ده‌یان خه‌ڵاتی تری نێوده‌وڵه‌تییه، رۆڵێكی گه‌وره‌ی له كۆمیدیادا هه‌بوو، زیاتر به زنجیره دراماكانی "زه گۆڵدن جیزڵز" و "زه ماری تایله‌ر مۆر شۆ" ده‌ناسرایه‌وه.
دواتریش ئاماژه به‌وه دراوه كه له ته‌مه‌نی 92 ساڵیدا رۆڵی له زنجیره درامای "هۆت ئێن كلێفڵاند" بینیوه. له شه‌سته‌كانه‌وه تا ئه‌وكاته‌ی كۆچی دوایی كرد، وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك له دراما و شانۆدا ئاماژه‌ی پێ كراوه.