یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، 74 زانا و مامۆستای ئاینیی له 2021 کۆچی دواییان کردووە، 47یان بە هۆی کۆرۆناوە بووە.
مەلا عه‌بدوڵا شێرکاوەیی، بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام رای گه‌یاندووه، ساڵی رابردوو 74 زانا و مامۆستای ئاینیی كۆچی دواییان كردووه.
بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام باسى له‌وه كردووه، 47 مامۆستای ئاینیی به كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌یش ده‌كات كه "ئه‌مه بۆ زانایانی ئایینی و خه‌ڵكی موسڵمان و یه‌كێتی زانایان كۆست و كه‌لێنێكی گه‌وره و خه‌ساره‌تێكی مه‌زنه".