پێشبڕكێیه‌كانی رالی داكار بۆ ساڵی 2022 له سعوودیه ده‌ستی پێ كرد، كه له 12 قۆناغ پێكهاتووه.
ئاهه‌نگی كردنه‌وه رۆژی شه‌موو بوو، به‌ڵام پێشبڕكێیه فه‌رمییه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دووی كانوونی دووه‌م ده‌ست پێ ده‌كات و 14 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مه جاری سێیه‌مه رالی داكار له سعوودیه بێته ئه‌نجامدان، كه پێشبڕكێیه‌كانی "ئۆتۆمبێل، ماتۆڕ، بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمبێلی بیابان و پێشبڕكێی تر" له خۆ ده‌گرێت.