له ساڵی ڕابردووی زاینی سه‌تان هاووڵاتیی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه، هۆكاری زۆربه‌ی ئه‌م رووداوانه بۆ كێشه‌ی خێزانی و هه‌ژاری و بێكاری ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌پێی ئامارێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی
هه‌نگاو، له ماوه‌ی ساڵی 2021ی زاینی‌دا لانی كه‌م 244 هاووڵاتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خۆیان كوشتووه، 106 كه‌س له‌وانه له ره‌گه‌زی مێینه بوون و ٥٢ حاڵه‌تی تریشیان مێرمنداڵ بوون.
زۆرترین حاڵه‌تی خۆكوشتن له پارێزگای ورمێ تۆمار كراوه كه 105 حاڵه‌ت بووه، هۆكاری زۆربه‌ی خۆكوشتنه‌كانیش پێوه‌ندی به پرسی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه.
سێ كچ به‌هۆی به‌شوودانی زۆره‌ملێ یان ڕێگری له شووكردن خۆیان كوشتووه
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كان، لانی كه‌م سێ كچ به‌هۆی به‌شوودانی زۆره‌ملێ یان ڕێگری له شووكردن خۆیان كوشتووه، نزیكه‌ی 63%ی حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتنیش به خۆهه‌ڵواسین بووه.
كه‌مترین حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتن له پارێزگای ئیلام رووی داوه كه 27 حاڵه‌ته، له دوای ئه‌ویش كرماشان و سنه دێن و وه‌ك ئاماژه‌ی پێ كرا، زۆرترین حاڵه‌ت له ورمێ تۆمار كراوه.
له دوای پرسی كۆمه‌ڵایه‌تی، بابه‌تی هه‌ژاری و بێكاری، سه‌ره‌كیترین هۆكاری خۆكوشتنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و 53 حاڵه‌تیان به‌م هۆكاره‌وه گرێ دراون.
له دوای خۆهه‌ڵواسین، شێوازه‌كانی خواردنی حه‌ب و خۆسووتاندن دێن كه ئه‌وانه بۆ كۆتاهێنان به گیانی خۆیان هانایان بۆ بردووه.
ئه‌وه‌ی زیاتر جێی نیگه‌رانییه ئه‌وه‌یه، 52 حاڵه‌تی خۆكوشتن پێوه‌ندی به‌و كه‌سانه هه‌بووه ته‌مه‌نیان خوارووی 18 ساڵه و به مێرمنداڵ هه‌ژمار ده‌كرێن و له‌و ژماره‌یه‌ش 29 كه‌سیان كچ بوون.