ئه‌مڕۆ (16ی ئادار/ مارس) ساڵیادی قوربانیی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه كه له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ ساڵی 1988 له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه كیمیابارن كرا و له ئه‌نجامدا بووه هۆی شه‌هیدبوونی زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌س و كاریگه‌ریی كیمیاییه‌كه‌ش جگه له‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی تر و خاكه‌كه‌یدا تا ئێسته هه‌ر ماوه.
سروودی "لاوكی هه‌ڵه‌بجه" كه له‌لایه‌ن "رەفیق سابیر" شاعیری ناسراوی كورد نووسراوه، هه‌موو ساڵێك وه‌ك مارشێكی نه‌ته‌وه‌یی بۆ شكۆداركردنی ئه‌و قوربانییه گه‌وره‌یه كه له جیهاندا وێنه‌ی نییه، ده‌گوترێته‌وه:
لاوكی هەڵەبجە
بە تەنیا جێی مەهێڵن
ئەمشە‌و زریان دەیچێنێت
تەمومژ دایدەپۆشێت
مانگەشە‌و دەیڕفێنێت
گەرووی بە گزنگ تەڕكەن
زامەكانی بە شیلان
بە گۆرانی دایپۆشن
یان بە سەوزیی دارستان
سەری بە شەپۆلان كەن
با ئەم شەوە رایژێنێت
باڵای لە هەور بگرن
بروسكە و – با– دەچێنێت
بە تەنیا جێی مەهێڵن
منداڵێكی لاسارە
شار بەردەباران دەكات
مانگ دەكات بە كۆلارە
سوارە، چ شۆڕەسوارێك
ئەسپی هەتاو زین دەكات
بە گۆرانی و تیشك و ماچ
سەرزەمین بەرین دەكات
با كەژاوەی لە گوڵ بێت
یان لە پەلكەزێڕینە
زەماوەندی خوێن دەگرێت
ئەمشە‌و پاشای ئەڤینە
ئاشقێكی لاسارە
بروسكە و – با– دەچێنێت
بە تەنیا جێی مەهێڵن
مانگەشە‌و دەیڕفێنێت