لە 2021دا لە شیكاگۆ زۆرترین تاوانی كوشتن ئەنجام دراوە

:: PM:01:29:02/01/2022 ‌
لەگەڵ كۆتاهاتنی ساڵی 2021، شیكاگۆ كە شارێكی گەورەی ئەمەریكایە، شكاندنی ژمارەی پێوانەیی لە كوشتن و تەقەكردن لەو شارەدا تۆمار كراوە كە لە 25ی ساڵی پێشتریش ئەوە رووی نەداوە. ژمارەی كوشتن لەو شارە گەیشتووەتە 797 كوژراو.

پێگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ یەكشەم دووی كانوونی دووەم بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی ئامارێكی پۆلیس لە شیكاگۆ كە لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردووەتەوە، لە 25 ساڵی پێشترەوە، ئاست و رێژەی كوشتن لەو شارە، نەگەیشتووەتە رێژەكەی ئێستە كە لە تەواوی 2021دا 797 كەس لەو شارە كوژراون.

بەپێی ئامارەكەی پۆلیس، ساڵی 2020 بەراورد بە 2021، ژمارەكە 25 حاڵەت كەمتر بووە، لە 2019یشدا بەراورد بە 2021، 299 حاڵەت كەمتر بووە.

ئامارەكە لەبارەی تەقەكردنیشەوە ئاماژەی بەوەش كردووە، تەنیا لە شیكاگۆ سێ هەزار و 561 حاڵەتی تەقەكردن هەبووە، ئەوەیش بەراورد بە 2020 300 حاڵەت كەمتر بووە. لە 2019یشدا حاڵەتی تەقەكردن لەو شارە هەزار و 415 رووداو بووە.

شیكاگۆ ئەو شارەیە كە لە ئەمەریكادا زۆرترین رووداوی تەقەكردن و كوشتنی تێدا روو دەدات، بەدوایدا شارەكانی نیویۆرك و لۆس ئەنجیلۆس دێن، بەراورد بە شیكاگۆ، حاڵەتی كوشتن لەو دوو شارەی بەدوایدا دێن، 300 حاڵەتی كوشتن كەمتر بووە. ئەوانەیش بەپێی ئاماری پۆلیس لەناو پارێزگا و ویلایەتەكان.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د