ئاسایشی ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران رای گه‌یاند، ده‌ستیان به‌سه‌ر سێ هه‌زار و 900 دۆلاری ساخته و كتێبی سیحر و جادوودا گرتووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دووی كانوونی دووه‌م، ئاسایشی ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایان كردووه، له‌كاتی هاتنی كه‌سێكی ئێرانی بۆ ناو هه‌رێم پشكنینی بۆ كرا كه ئه‌و كه‌سه ئێرانیه به شێوه‌یه‌كی شاره‌زایانه له‌ناو چاكه‌ته‌كه‌ی بڕی سێ هه‌زار و 900 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ساخته و دوو په‌رتوكی سیحر و جادووی قه‌ده‌غه‌كراوی هه‌ڵگرتبوو.
ئاسایش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه هه‌ر ئه‌و كه‌سه چه‌ندان نوشته و پارچه‌ی دروستكردنی سیحری شاردبوویه‌وه و دوای پشكنین و دراندنی چاكه‌ته‌كه‌ی توانرا سه‌رجه‌م ئه‌و پاره و كه‌لوپه‌له‌ی له‌ناو ده‌ربهێنرێ و كه‌سه‌كه‌یش گیرا.
یه‌كێك له‌و ده‌روازانه‌ی كه رێوشوێنی توندتۆڵی ئاسایشی تێدایه، حاجی ئۆمه‌رانه و له‌ماوه‌ی رابردوو چه‌ندان حاڵه‌تی له‌مشێوه‌یه گیراون.