فابریگاس و پیكێ، پێشتر له هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و بارسێلۆنا به‌یه‌كه‌وه یارییان كردووه.
سیسک فابرێگاس یاریزانی ناوەڕاستی یانه‌ی مۆناكۆی فڕەنسی گاڵتەی به جێرارد پیکێی هاوتیمی پێشووی و بەرگریکاری یانه‌ی بارسێلۆنا كرد.
فابرێگاس لە ئەکاونتی فەرمیی توویتەرەکەیدا نووسیویەتی: "پیکێ لە ساڵی 2022 لێدانێکی راسته‌وخۆ جێبه‌جێ ده‌كات، سەیرکە بە راستی روویدا".
پیكێ كه کاپتنی بارسێلۆنایه، له یاریی شه‌وی رابردووی تیپه‌كه‌ی، كه به ئه‌نجامی 1-0 گۆڵ له مایۆركایان برده‌وه، له خوله‌كی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا لێدانێكی راسته‌وخۆی جێبه‌جێ كرد.
بارسا شه‌وی رابردوو به‌بێ نزیكه‌ی 10 یاریزانی یارییه‌كه‌ی ئه‌نجام دا، كه زۆربه‌یان كۆڕۆنایان گرتووه.
بلاوگرانا به زه‌حمه‌ت بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد و ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 31 خاڵ به‌رز كرده‌وه و ئێسته له پله‌ی پێنجه‌می لالیگایه.