دوای زیاتر له دوو ساڵ كه گیانی زیاتر له پێنج ملیۆن مرۆڤی كێشا و ملیۆنان تووشبووی په‌تاكه تا ئێسته هه‌ندێكیان به‌ده‌ست نیشانه‌ی جیاجیاوه ده‌ناڵێنن، وێڕای چه‌ندان ملیار دۆلار زیانی مایه‌كی، زانایان پێشبینی كۆتاهاتنی په‌تاكه و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شه‌ڕانگێزی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌ن.
توێژه‌ر و زانایان دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه مه‌ترسیداری دوایین تیره‌ی كۆرۆنا، واته ئۆمیكرۆن، به به‌راورد به تیره‌كانی پێشوو ئه‌وه‌نده به‌رز نییه، ئه‌وانه‌یشی كه ڤاكسینیان وه‌رگرتووه یان ئه‌وانه‌ی لێی چاك بوونه‌ته‌وه، پارێزیان به‌رانبه‌ر تیره‌كانیتری كۆرۆنا ده‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ری هه‌یه له كۆتایی په‌تاكه نزیك بووبێتنه‌وه.
له قۆناغێكدا كۆرۆنا له گۆڕان ده‌وه‌ستێت و زۆر لاواز ده‌بێ و له كۆتاییه‌كه‌ی نزیك ده‌بێته‌وه
د. ئه‌لبێرت كو، پسپۆڕی نه‌خۆشییه په‌تاییه‌كان له كۆلێجی ییل ئاماژه ده‌كات كه ڤایرۆسی كۆرۆنا تا هه‌تایه له‌گه‌ڵمان ده‌بێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانین ئه‌و ڤایرۆسه له‌ناو ببه‌ین، به‌ڵام پێویسته له‌كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئامانجه‌كانمان دیاری بكه‌ین.
ئه‌و پزیشكه روونی كرده‌وه، له قۆناغێكی دیاریكراودا و كاتێك ژماره‌ی تووشبووان له زۆرێك له وڵاتان پاشه‌كشه ده‌كات، یان به‌لایه‌نی كه‌م رێژه‌ی مردن و چوونه نه‌خۆشخانه كه‌م بێته‌وه، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كۆتاهاتنی په‌تاكه راده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام كه‌س نازانێت ئه‌و خاڵه یان قۆناغه كامه‌یه كه ئه‌وه دیاری ده‌كات.
لای خۆیه‌وه
ستیڤن كیسله‌ر، شاره‌زای نه‌خۆشییه په‌تاییه‌كان له زانكۆی هارڤارد گوتی، ده‌گه‌ین به خاڵێك كۆرۆنا به هاوشێوه‌ی ئینفله‌وه‌نزای لێ دێت، ئه‌وكات پێویسته كۆمه‌ڵگه به‌پێی مه‌رج و بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی دیاریكراو له‌گه‌ڵیدا بژیت و هه‌ڵ بكات.
د ئامیش ئه‌دالجا، توێژه‌ر له سه‌نته‌ری جۆنز هۆبكنز بۆ ئاسایشی ته‌ندروستی ده‌ڵێت، ناگه‌ینه‌وه خاڵێكی هاوشێوه‌ی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی په‌تاكه، بۆیه پێویسته زانایان هانی خه‌ڵك بده‌ن بۆ به‌رگه‌گرتنی مه‌ترسییه‌كان.
د. ولیه‌م موس، پزیشك له كۆلێجی جۆنز هۆبكنز بلومبێرگ بۆ ته‌ندروستی وای ده‌بینێت كه له قۆناغێكدا كۆرۆنا له گۆڕان ده‌وه‌ستێت و تواناكانی زۆر لاواز ده‌بێت و سووڕی ژیانی له كۆتاییه‌كه‌ی نزیك ده‌بێته‌وه، دوای ئه‌وه‌یش ڤایرۆسه‌كه له تووشكردنی خه‌ڵك به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كه‌ی به‌پێی ته‌ندروستی تووشبووان و وه‌رگراتنی ڤاكسین و ئاستی تووشبوونیان سنووردار ده‌بێت.