دوای ئه‌وه‌ی نووسراوێكی نهێنی دزه‌ی كرد بۆ میدیا عێراقییه‌كان كه خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم، ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم كردووه كه جارێكی تر ببێته‌وه به سه‌رۆك په‌رله‌مانی عێراق، كوده‌تا له‌ناو هاوپه‌یمانی عه‌زم ڕووی دا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م پێنجی كانوونی دووه‌م، به‌شێكی زۆر له سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌زم، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌له‌یان ئه‌نجام دا و به فه‌رمی واژوویان كۆ كرده‌وه كه خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌كه دوور بخه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی نهێنیی كردووه و كه‌سی ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه كه خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم، بۆ دووباره دانانه‌وه‌ی حه‌لبووسی به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، داوای پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراقی كردووه و ڕێككه‌وتنیش كراوه.
هاوكات دوای دزه‌كردنی ئه‌و زانیارییانه بۆ میدیاكان، ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی عه‌زم ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه، له ئێسته به‌دواوه خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان نییه، به نووسراوێكی فه‌رمیش داوایان له كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كرد، "خه‌میس خه‌نجه‌ر له سه‌رۆكایه‌تیی هاوپه‌یمانی عه‌زم لا ببات".
سوننه ئێسته له عێراق سێ جه‌مسه‌رى گه‌وره‌كه‌ی هه‌یه، ئه‌وانیش خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم و محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم، ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی پڕۆژه‌ی ڕزگاری نیشتمانی.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه حه‌لبووسی له چوارچێوه‌ی فراكسیۆنی گه‌وره و حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی، پاڵپشتی له سه‌در ده‌كات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له قۆناغی داهاتوودا، ئه‌وه‌یش له به‌رانبه‌ر پاڵپشتیی سه‌در له دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ خولی داهاتوو، له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنێك له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانیی یاسادانان، دۆخی سیاسیی وڵات له به‌شبه‌شێنه و به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی دوور بخاته‌وه.