سه‌رله‌به‌یانیی زووی ئه‌مڕۆ خاتوونه هونه‌رمه‌ند مه‌ها ئه‌بو عۆف به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه، له ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. سه‌ندیكای ئه‌كته‌رانی میسر رای گه‌یاندووه، نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به خاك ده‌سپێرێت و پرسه‌كه‌ی له قاهیره ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ مه‌ها ئه‌بو عۆفی ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژ، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی قاهیره كۆچی دوایی كرد. له‌وباره‌یه‌وه سه‌ندیكای ئه‌كته‌رانی میسر به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
بەگوێرەی ''عەرەبیە'' مه‌ها ئه‌بو عۆف كه له ناوه‌ندی ساڵانی حه‌فتاكاندا له‌گه‌ڵ تیپی موزیكی "فۆر ئێم" ده‌ركه‌وت كه ئه‌ندامانی تیپه‌كه، پێكهاتبوون له چوار خوشك و برایه‌ك كه عزه‌ت ئه‌بو عۆف سه‌رپه‌رشتی ده‌كردن، ئه‌و تیپه یه‌كێك بوو له‌و تیپانه‌ی له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ناوبانگێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو. دوای نزیكه‌ی 10 ساڵ، تیپه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه و مه‌ها ئه‌بو عۆف و عزه‌تی برای، روویان له نواندن كرد.
له‌ڕووی هونه‌رییه‌وه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك له سینه‌ما و ته‌له‌ڤزیۆنی میسری و وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ناسرانه‌وه.
مه‌ها ئه‌بو عۆف جیا له به‌شداركردنی له تیپه موزیكییه‌كه، له ده‌یان كاری هونه‌ریدا وه‌ك ئه‌كته‌ر ده‌ركه‌وت، بۆیه خۆی و عزه‌ت ئه‌بو عۆفی برای، له‌ڕووی هونه‌رییه‌وه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك له سینه‌ما و ته‌له‌ڤزیۆنی میسری و وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ناسرانه‌وه.
دواتریش پێگه عه‌ره‌بییه‌كه ئاماژه‌ی به ژماره‌ی كاره هونه‌رییه‌كانی ئه‌و خاتوونه هونه‌رمه‌نده كردووه كه له درێژایی ته‌مه‌نیدا جیا له تیپه موزیكییه‌كه‌یان، به‌شداریی له زیاتر له 120 دراما و فیلمی سینه‌ماییدا كردووه، دوا درامایش كه مه‌ها به‌شداریی تێدا كردووه، درامای "ئه‌لحه‌ریر مه‌خمه‌لی" بوو كه ساڵی رابردوو پێشان درا.
ناودارترین كاره هونه‌رییه‌كانی ئه‌و خاتوونه، پێكهاتوون له دراماكانی "فارس بلا جواد" و"حچره المتهم أبی" و"راجل وست ستات".ن.