سه‌رپه‌رشتیارانی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی "گرامی" كه خه‌ڵاتێكی ساڵانه‌ی تایبه‌ت به موزیكی جیهانییه له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مساڵ له‌كاتی دیاریكراوی خۆی خه‌ڵاته‌كه دابه‌ش نه‌كرا، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكادا به فراوانی گه‌شه‌ی كردووه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی فراوانبوونی گه‌شه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا، رێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی "گرامی" كه ده‌بوو 31ی یه‌نایه‌ر دابه‌ش بكرێت، بۆ كاتێكی نادیار دوا خرا.
ئه‌كادیمیای نیشتمانی بۆ زانست و هونه‌ره‌كان و تۆڕی سی بی ئێس له ئه‌مه‌ریكا، له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا رایان گه‌یاندووه، ده‌بوو رێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی "گرامی"ی تایبه‌ت به موزیك له 31ی یه‌نایه‌ر، به‌سه‌ر براوه‌كاندا به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆرۆنا زۆر به فراوانی له ئه‌مه‌ریكا گه‌شه‌ی كردووه، بۆیه تا ماوه‌یه‌كی نادیار دوا ده‌خرێت. له داهاتوویه‌كی نزیكدا كاته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نرێت.
ئه‌وه‌شیان نووسیوه كه ته‌ندروستیی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له هونه‌رمه‌ندان و هاووڵاتییان، هاوكات كه سه‌تان كه‌س له به‌ڕێوه‌بردنی رێوڕه‌سمه‌كه كار ده‌كه‌ن، له سه‌رووی هه‌موو شتێكه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ساڵی رابردوویش بۆ ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته دابه‌شكردنی ئه‌و خه‌ڵاته جیهانییه، هه‌ر به‌هۆی كۆرۆناوه له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا دوا كه‌وت.