كۆمپانیای بی ئێم ده‌بڵیو له نوێترین پێشانگه‌ی ئۆتۆمبێل له لۆس ئه‌نجیلۆس، تازه‌ترین مۆدێلی ''BMW iX''ی نمایش كرد، كه ئۆتۆمبێلێكی كاره‌باییه و له‌گه‌ڵ گه‌رمی و ساردی بۆدییه‌كه‌ی ره‌نگی ده‌گۆڕێ.
ماڵپه‌ڕی ''
theverge'' ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه ئه‌م به‌رهه‌مه له ماوه‌یه‌كی درێژدا به‌رده‌ست ده‌بێت و له‌وانه‌یه چه‌ندان ساڵ بخایه‌نێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه، به سێ ڕه‌نگی جیاواز به‌رهه‌م هێنراوه، به‌شێوه‌یه‌ك ره‌نگی له سپییه‌وه ده‌گۆڕێ بۆ سلڤه‌ر و دواتریش ده‌گۆڕێت بۆ ڕه‌ش.
ئەم ئۆتۆمبێلە رەنگی لە سپییەوە دەبێتە ڕەش و بەپێچەوانەیشەوە
كۆمپانیاكه شێوازی دانانی ئه‌و ره‌نگه گۆڕاوه روون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، له‌م ئۆتۆمبێله‌دا گه‌ردیله‌ی ره‌نگ گۆڕاوی میكرۆكاپسوولمان بۆ داناوه، كه ته‌نیا به به‌ركه‌وته‌ی گه‌رمی و ساردیی كه‌ش، ره‌نگه‌كه ده‌گۆڕێت، كۆمپانیاكه به‌شێوه‌یه‌ك دایناوه كه تا كه‌شه‌كه ساردتر بێ، ره‌نگه‌كه له ره‌ش و سلڤه‌ره‌وه كاڵ ده‌بێته‌وه بۆ سپی و تا كه‌شه‌كه گه‌رمتر بێ، له سپی و سلڤه‌ره‌وه ده‌گۆڕێ بۆ ڕه‌ش.
بی ئێم ده‌بڵیو یان BMW كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل كه له ساڵی 1916 له‌لایه‌ن "كارۆڵ فرێدریچ ڕاپ"ه‌وه له شاری "مونشن" دامه‌زراوه، BMW له "ئه‌ڵمانیا، به‌ڕازیل، چین، هیندستان، ئه‌فریقای باشوور و ئه‌مه‌ریكا" بریكاری هه‌یه و ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها له ساڵی 2015 یه‌كێك بوو له پێنج باشترین كۆمپانیاكان بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل.