د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، پێنج حاڵه‌تی ئۆمیكرۆن له دهۆك تۆمار كراون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌ش كانوونی دووه‌م، د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی، دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا پشكنین بۆ چه‌ند گومانلێكراوێك كرا، پشتڕاست كراوه‌ته‌وه كه پێنج كه‌س له پارێزگای دهۆك هه‌ڵگری گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا "ئۆمیكرۆن" بوون.
نه‌وزاد هلوری په‌یامنێری "وشه" له دهۆك، زانیاری زیاتری له د. ره‌وه‌ند ئاكرێی به‌ڕێوه‌به‌ری تاقیگه‌ی دهۆك وه‌رگرتووه و پێی راگه‌یاندووه ، ئه‌و پێنج كه‌سه ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌یش كردووه كه ئێسته ره‌وشی ته‌ندروستیی ئه‌و پێنج تووشبووه‌ی ئۆمیكرۆن، جێگیره و كه‌ره‌نتین كراون.
ئۆمیكرۆن ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنایه و به خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه و له‌ناو چه‌ندان وڵات‌دا به فراوانی بڵاو بووه‌ته‌وه، ئێسته كه گه‌یشتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان، گومان ده‌كرێ رێژه‌ی تووشبوون روو له هه‌ڵكشان بكات.