كادرێكی پارتی دیموكراتی كوردستان تیرۆر دەكرێ‌

:: PM:12:49:07/01/2022 ‌
دوای ئەوەی چەند ڕۆژێك پێش ئێستە كادرێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری ژێر دەسەڵاتی پەكەكە و حەشدی شەعبی ڕفێنرا ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ هەینی حەوتی كانوونی دووەم، ئارزین شنگالی چالاكی كۆمەڵی مەدەنی، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، دۆێنێ‌ ئەحمەد حسێن كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان ڕفێنراوە ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزراوەتەوە.

زیاتر گوتی،  ئەحمەد لە لیژنەی خانسۆری پارتی كاری كردووە، تەرمەكەی لە سنووری سنوونێ دۆزراوەتەوە، هەروەها شوێنەواری چەندین فیشەك بە تەرمەكە هەیە.

تا ئێستە هێزە تەناهییەكانی ئەو سنووری هچ ڕوونكردنەوەیەكییان بڵاونەكردووەتەوە لەسەر تیرۆركردنی ئەو كادیرەی پارتی.

بەهۆی بوونی پەكەكە و حەشد لەو ناوچانە ئێستە مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان هەیە، لە ڕابردووش بە دەیان هاووڵاتی لە ترسی ئەو چەكدارانە هەڵاتوون و شارۆكەكەیان جێهێشتووە.





وشە - رامیار جەواد