سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ته‌رمى گیراوێک له چاكسازی گه‌ورانى سلێمانی به‌كوژراوى ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادى كراوه". "وشه" زانیارى نوێ له‌باره‌ى ڕووداوه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى حه‌وتى كانوونى دووه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، "ئێواره سه‌عات شه‌ش، سزادراوێک له چاكسازی گه‌ورانى سلێمانی به‌ناوی (هه‌رێم محه‌مه‌د مسته‌فا) دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ئەشکەنجەی زۆر دراوه و ناردویانه‌ته ژووری تاكه‌كه‌سی ئه‌مڕۆ گیانی له ده‌ست دا، بۆیە ته‌رمه‌كه‌ی رەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی کرا."
"سزادراوه‌كه ماوه‌ی 20 ساڵ حوكم دراوه، بەڵام 17 ساڵی تەواو کردووە و سێ ساڵی ماوبوو بۆ ته‌واوبوونی سزاكه‌ی."
لای خۆیەوە به‌رزان عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوەری سلێمانی ڕاى گه‌یاند، "ئه‌مڕۆ ته‌رمی كه‌سێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانییه‌وه گه‌یه‌ندرایه پزیشكی دادی و شوێنەواری په‌ت به‌ملیه‌وه بوو، له‌لایه‌ن پزیشكانیشه‌وه توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه كرا و ڕاپۆرتیش له‌وباره‌یه‌وه ئاڕاسته‌ی دادوه‌ر كراوه."
ڕوونى كردەوه، "تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان سه‌ردانی پزیشكی دادی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی گه‌ورانیان كرد و ئه‌وانیش به‌هه‌مانشێوه‌ی ئێمه ڕاپۆرتیان له‌سه‌ر مردنی ئه‌و کەسە ئاماده ده‌كه‌ن و ئاڕاسته‌ی دادوه‌ری ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌سه‌ر شێوازی مردنه‌كه‌ی".
سۆران باجه‌لان به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازیی گه‌ورانی سلێمانی له‌باره‌ى ڕووداوه‌كه به ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگه‌یاند، "شه‌وی ڕابردوو ئه‌و زیندانییە له‌گه‌ڵ زیندانیكراوێكی تردا بووه‌ته شه‌ڕیان و به‌چه‌قۆ لێی داوه، پاشانیش براوه‌ته ژوورێكی تاكه‌كه‌سی وه‌ك سزا و ئارام بوونه‌وه‌ى دۆخه‌كه، به‌ڵام له ڕێی په‌تی لێواری به‌تانیه‌كه‌یه‌وه ئه‌مڕۆ كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه".