ئه‌كته‌ری ناسراوی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجێلینا جولی، نوێنه‌ری كۆمیسیۆنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران، داوای له وڵاتانی دنیا كرد، هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و دۆخی په‌نابه‌رانیشی به خراپ ناو برد.
ئه‌نجێلینا جولی، داوای كرد له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ماهه‌نگی هه‌بێ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ كه دواجار ئاواربوون و كۆچكردنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
له ده‌رسدادانی ساڵانه كه به‌ناوی سێرجیۆ ڤیێرا دی میلۆیه، له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كاری ده‌كرد و له 2003 به هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه گیانی له ده‌ست دا، جولی هۆشداری ئه‌وه‌ی دا كه ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت و سه‌ركرده گه‌وره‌كان به‌ر به ململانێ و ناكۆكییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه نه‌گرن، هاونیشتمانییان ئه‌و كار ده‌كه‌ن.
جولی، به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ رووی قسه‌ی له دۆناڵد تڕه‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نه‌كرد كه ئیداره‌كه‌ی له هاوكاریكردنی ماددی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له پاشی داوه و به‌شداریی ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات كه سه‌ر به رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تییه.
جولی ده‌ڵێ: ترسی زۆر له مه‌ڕ دۆخی په‌نابه‌ران ده‌بینین كه له زۆر ڕووه‌وه به هۆی دواكه‌وتوویی و سیاسییه ئاشووبگێڕه‌كانه‌وه‌یه.