دایك و باوكان زۆربه‌ی كات كه سه‌ردانی پزیشكی ددان ده‌كه‌ن، ڕاسته‌وخۆ داوا له پزیشك ده‌كه‌ن كه ددانی منداڵه‌كه‌یان بپارێزێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه تووشی كلۆربوون و له ده‌ستدانی ددانه‌كانیان نه‌بنه‌وه له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا، باشترین چاره‌سه‌ریش بۆ پاراستن له كلۆربوون، كیفی ددانه بۆ منداڵان.
ئه‌مڕۆ شه‌موو هه‌شتی كانوونی دووه‌م، ترووسكه عه‌بدوڵا پزیشكی پسپۆڕی ددان و نه‌شته‌رگه‌ریی ددان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "كیفی پاراستن بریتییه له كیفێكی ستیل كه بۆ پاراستنی ددانی منداڵان داده‌نرێت و پارێزگاری له ددانه‌كان ده‌كات له كلۆربوون و شكان، له ته‌مه‌نی دوو ساڵییه‌وه ئه‌م كیفه پێویسته بۆ ددانی منداڵان دابنرێ بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له كلۆر و ئازاری ددان."
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كیفی ددان بۆ كام منداڵانه زۆر پێویسته دابنرێت؟ ئه‌و پزیشكه گوتی، "ئه‌گه‌ر دایك و باوكه‌كه ددانیان لاواز بوو و ھه‌ستیان كرد منداڵه‌كه‌شیان ددانی زوو كلۆر ده‌بێت و بۆماوه‌یی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌یه، ئه‌م كیفه ستیله ڕێیه‌كی پاراستنی زۆرباشه بۆ ددانی منداڵه‌كه‌تان. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت ھه‌ست ده‌كه‌یت له ددان شووشتن پشتگوێی ده‌خات، واباشه له ته‌مه‌نی دوو ساڵییه‌وه ئه‌م كیفه بۆ ددانه‌كانی دابنرێت."
زیاتر گوتی، "كیفی ددان بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی ده‌رمان و قه‌تره و شرووبی زۆر به‌كار دێنن به‌سووده، له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌ی ھه‌ندێ كێشه‌ی ته‌ندروستییان ھه‌یه له ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌ماری و ناتوانن ددانیان به‌خاوێنی بپارێزن."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌م كیفه ستیله ھیچ زیانێكی ھه‌یه بۆ ته‌ندروستیی منداڵڤ ترووسكه عه‌بدوڵا ڕوونی كرده‌وه، "له ڕووی زانستییه‌وه ھیچ زیانێكی نییه بۆ منداڵ و زۆر ته‌ندروسته، ته‌نیا بۆ ئه‌و منداڵانه ناكرێ به‌كار بھێنرێ كه ھه‌ستیارییان ھه‌یه به ماده‌ی ستیل."
"كیفی ستیلی ددانی منداڵان، ده‌توانرێ بۆ ددانی ھه‌میشه‌یی و ددانه شیرییه‌كانیش به‌كار بھێنرێت، به‌ڵام له زۆربه‌ی كاتدا بۆ خرێنه‌ی ددانی شیرییه‌كان به‌كار ده‌ھێنرێ، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م ددانانه زیاتر مه‌ترسیی كلۆربوونیان ھه‌یه، ھه‌روه‌ھا پێویسته به ته‌ندروستی بمێننه‌وه تا سه‌رووی ته‌مه‌نی 12 ساڵی، تا ددانه ھه‌میشه‌ییه‌كان دێن و شوێنیان ده‌گرنه‌وه، نابێ به ھیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م ددانه شیرییانه پێش كاتی خۆیان بكێشرێن." ترووسكه عه‌بدوڵا پزیشكی پسپۆڕی ددان و نه‌شته‌رگه‌ریی ددان وای گوت.
شایانی باسه دانانی ئه‌م كیفی پاراستنه، وه‌ك كیفی ئاسایی نییه كه بۆ ددانی كه‌سی پێگه‌یشتوو به‌كار دێت، ئه‌م كیفه له ڕووی نرخه‌وه زۆر ھه‌رزانتره و له كاتی دانانی بۆ منداڵ، ھیچ ئازارێكی نییه و كاتێكی زۆر ناخایه‌نێ، له‌گه‌ڵ ھه‌موو ئه‌مانه‌شدا ددانه‌كه به ته‌ندروستی ده‌ھێڵێته‌وه و ناھێڵێ كلۆر بێت. هاوكات ئه‌گه‌ر منداڵێك ئه‌م كیفه ستیله‌ی بۆ دابنرێ، مانای ئه‌وه نییه كه پێویست ناكات چیتر ددانی بشوات. دایكان و باوكان پێویسته به‌رده‌وام منداڵه‌كه‌یان ڕابێنن له‌سه‌ر پاك ڕاگرتنی ده‌م و ددانه‌كانیان.