ڕێڵم یه‌كێك له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه له پێشه‌نگه بۆ نوێكاری، چونكه به‌گوێره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر به‌رهه‌مێكی، نوێكارییه‌ك ئه‌نجام ده‌دات، ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته مۆبایلێكی به‌رهه‌م هێنابوو كه به ئه‌ندرۆید 11 كاری ده‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندرۆید 12 هاته كایه‌وه، ئه‌مڕۆ نوێترین به‌رهه‌می به‌م سیستمه دروست كرد.
ماڵپه‌ڕی ''
gadgets'' ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه مۆبایله‌كه ئێسته به‌رده‌سته بۆ كڕین. وه‌ك كۆمپانیاكه‌یش له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێ، مۆبایله‌كه‌مان له جۆری ''Realme GT 2'' تازه‌ترین سیستمی ئه‌ندرۆیدی بۆ دانراوه له‌گه‌ڵ چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی ناوازه كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیاران.
ڕێڵم بەهێزترین مۆبایلی خۆی بە سیستمی ئەندرۆید 12 بڵاو کردەوە
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌یانه‌وه ئاشكرایان كردووه ئه‌وه‌یه، شاشه‌كه‌ی 6.62 ئینجه، ڕامی هه‌شت گێگابایته و به پرۆسێسه‌ری سناپ دراگۆن 888 كار ده‌كات، جگه له‌وه‌یش پاترییه‌كه‌ی 5000 میلی ئه‌مپێره. به‌ڵام له هه‌موویان گرنگتر ئه‌وه‌یه كه سیستمی ئه‌ندرۆید 12ی بۆ دانراوه، ئه‌مه‌یش وایكردووه یه‌كێك بێت له مۆبایله به‌هێزه‌كان و هاوشانی ئه‌و مۆبایلانه ركابه‌ری بكات كه له لووتكه‌دان.
رێڵم كۆمپانیایه‌كی چینی تایبه‌ته به دروستكردنی مۆبایله زیره‌كه‌كان كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئۆپۆوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ئه‌م كۆمپانیایه له چواری ئایاری ساڵی 2018 دامه‌زراوه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیاكه‌یش "سكای لی"یه، ئۆفیسی سه‌ره‌كی رێڵم له چین و بریكاری سه‌ره‌كیشی هه‌یه له هیندستان.