له‌سه‌ر رووداوی خۆكوشتنی زیندانێكی چاكسازی گه‌وران له سلێمانی، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكبێنێ.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێكی كوردستان، كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ردانی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی كردووه .
" ئامانج له‌و سه‌ردانه بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگه‌دار بوون له‌وكه‌یسه و چۆنێتی رووداوه‌كه و بریاری دا به دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی باڵا له وه‌زاره‌ت بۆ ده‌رخستنی راستی و دروستی خۆكوشتنی كه‌سێك له‌ناو چاكسازی گه‌وران" له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وا نووسراوه.
دوێنی كه‌سێك له‌ناو چاكسازی گه‌وره‌ی سلێمانی خۆی كوشت كه به‌گوێره‌ی قسه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانی له ده‌ست داوه.