مامۆستایەك كە منداڵەكەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، بۆ ئەوەی ڤایرۆسەكە بۆ خۆیشی ناگوازرێتەوە، بۆیە مندالَكەی دەخاتە ناو سندووقی ئۆتۆمبێلەكەی. ئێستە پۆلیس دایكەكەی گرتووە.
پێگەی "
ئیلاف" ئەمڕۆ یەكشەم نوی كانوونی دووەم بڵاوی كردووەتەوە، دایكێك كە هاوكات مامۆستایە لە ویلایەتی تێكساس، منداڵە 13 ساڵییەكەی تووشی كۆرۆنا دەبێت، بۆ ئەوەی خۆیشی لەڕێیەوە تووش نەبێت، بۆیە خستوویەتیە ناو سندووقی ئۆتۆمبێلەكەی. كاتێك پۆلیس پێی زانیوە، دایكەكەی گرتووە.
ئەو مامۆستایە كە ناوی سارە بیمە /41 ساڵ/، بەتۆمەتی ئەوەی منداڵەكەی خستووەتە دۆخی مردنەوە، بۆیە پۆلیس گرتوویەتی.
لەبارەی دۆزینەوەی منداڵەكە لەناو سندووقی ئۆتۆمبێل، میدیاكان ئاماژەیان داوە، كاتێك دایكەكە سندووقی ئۆتۆمبێلەكەی كردووەتەوە، منداڵەكە هاواری كردووە، بۆیە ئاشكرا بووە و پۆلیس پێی زانیوە، بۆیە گرتوویانە.
لە لێكۆڵینەوەدا دایكەكە ددانی بەوە ناوە لە ترسی ئەوەی خۆیشی تووشی ڤایرۆسەكە نەبێت، بۆیە خستوویەتیە ناو سندووقی ئۆتۆمبێلەكەی. هاوكات ئاماژەی داوە كە ویستوویەتی دووبارە منداڵەكەی ببات بۆ پشكنینی دووەم تا بزانێ پەتاكەی تێپەڕاندووە یان نا.