كۆمپانیای به‌رهه‌مهێن خۆی و چه‌ندان شاره‌زای بواری كاره‌بایی له دنیا و هه‌رێمی كوردستانیش، هۆشداریی ده‌ده‌ن كه نابێ بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل بشۆرێت، به‌ڵام له كوردستان زۆربه‌ی شۆفێران گوێ ناده‌نه ئه‌و ئاگاداری و هۆشدارییانه و بزوێنه‌ره‌كانیان ده‌شۆن، ئه‌مه ڕێیه‌كه بۆ تووشبوون به ده‌یان كێشه.
له‌مباره‌یه‌وه ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای بواری میكانیكی و كاره‌بایی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، چه‌ند جاری تر ڕێنوێنیمان داوه كه بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل نابێت بشۆرێت ''غه‌سل بكرێت''، چونكه زۆربه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی ئێسته عه‌قڵ و تاقم فیوزیان له به‌شی پێشه‌وه‌ی بزوێنه‌ره، هه‌ر ته‌ڕبوونێك مه‌ترسی سووتانی عه‌قڵی هه‌یه، ئێمه ڕۆژانه ده‌بینین و ده‌بیستین كه به‌هۆی ته‌ڕبوونه‌وه عه‌قڵی ئۆتۆمبێل سووتاوه، بۆیه هه‌رگیز ڕێنوێنی شۆفێران ناكه‌ین كه بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كانیان بشۆن.
باشتر وایە هەرگیز بزوێنەری ئۆتۆمبێل نەشۆرێ
هۆشداری ده‌داته ئه‌وانه‌ی كه هه‌ر سوورن له‌سه‌ر شووشتنی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كان و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌ته‌وێ له‌گه‌ڵ شووشتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا بزوێنه‌ره‌كه‌یشی بشۆی، ده‌بێت عه‌قڵ و تاقم فیوز و مشه‌غه‌ل و ماتۆڕی ABS جوان داپۆشرێت، دواتر ھه‌وای لێ بدرێت ئه‌وجا ھه‌ڵبكرێت.
له هه‌رێمی كوردستان شۆفێر گوێ ناداته ئه‌و سیستمه كاره‌باییه‌ی له بزوێنه‌ردا هه‌یه، راسته‌وخۆ ده‌ست ده‌كات به شووشتنی بزوێنه‌ر، به‌مه‌یش چه‌ندان به‌شی ئۆتۆمبێله‌كه كێشه‌ی تێده‌كه‌وێت، رۆژانه‌یش بینیومانه كه چه‌ند ئۆتۆمبێل عه‌قڵیان سووتاوه ته‌نیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی بزوێنه‌ره‌كه‌یان شووشتووه. بۆیه باشترین كار ئه‌وه‌یه بزوێنه‌ر نه‌شۆرێت، ته‌نیا به په‌ڕۆ پاك بكرێته‌وه.