یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین حاڵه‌ته‌كانی ئێسته‌ی منداڵان، هۆگرییانه به شاشه‌ی ئایپاد و مۆبایله‌وه كه ئه‌مه زیانێكی زۆری ده‌بێت بۆ مێشك و چاوه‌كانیان، بۆیه پزیشكێكی پسپۆڕ چه‌ند هۆشدارییه‌ك به دایك و باوكان ده‌دات كه بتوانن منداڵه‌كانیان له‌م شاشانه دوور بخه‌نه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه د. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن پسپۆڕی نه‌خۆشی منداڵان و منداڵه ناكامه‌كان، بۆ ''وشه'' به چه‌ند خاڵێك ئامۆژگاری دایك و باوكان ده‌كات كه چۆن منداڵه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و دوور له توندوتیژی، له شاشه‌ی مۆبایل و ئایپاد دوور بخه‌نه‌وه.
ئەم ڕێیانە منداڵاکەت لە شاشە دوور دەخاتەوە
یه‌كه‌م: به نه‌رمونیانی مه‌ترسییه‌كانی شاشه‌ی مۆبایل و ئایپاد بۆ منداڵ ڕوون بكه‌ره‌وه.
دووه‌م: له خوار دوو ساڵیی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ سه‌یری شاشه بكات.
سێیه‌م: بۆ دانانی كاتیی شاشه، گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكه و هاوبه‌شی بكه له دیاریكردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی ڕێ پێ دراون.
چواره‌م: چه‌ند یاسایه‌ك دابنێ هه‌مووان بیزانن، وه‌ك قه‌ده‌غه‌ی شاشه له ژووری خه‌وتن.
پێنجه‌م: نابێ منداڵ ئامێری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێ و پێویسته ئینته‌رنێت سنووردار بێ.
شه‌شه‌م: جێگره‌وه‌ی شاشه بۆ منداڵ دیاری بكه وه‌ك وێنه‌كێشان، وه‌رزش، چوونه‌ده‌ره‌وه، خوێندنه‌وه، ڕه‌نگكردن و كاری ده‌ستی و چه‌ندان بابه‌تی تر.
حه‌وته‌م : خۆت پێشه‌نگی منداڵه‌كه‌ت به و كه‌م شاشه به‌كار بێنه.
هه‌شته‌م: بێزار مه‌به له جووڵه‌ی منداڵه‌كه‌ت و بته‌وێ به‌هۆی شاشه‌وه له خۆتی دوور بخه‌یته‌وه.
ئه‌مانه چه‌ند ڕێیه‌كی گرنگن ده‌توانی به‌كاریان بهێنی بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت له مه‌ترسیی شاشه به‌دوور بێت و خووی پێوه نه‌گرێت، له‌وه‌یش دڵنیابه كه ناتوانی راسته‌وخۆ لێی بستێنی و لێی قه‌ده‌غه بكه‌یت به یه‌كجاری، به‌ڵكو هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌گه‌ڵی بڕۆ تا به‌ته‌واوه‌تی دوور ده‌كه‌وێته‌وه له شاشه‌ی ئایپاد و مۆبایل.